گازی باكوور هه‌وڵى گه‌یشتن به‌ خولى عێراقی ده‌دات

گازی باكوور هه‌وڵى گه‌یشتن به‌ خولى عێراقی ده‌دات

گازی باكوور هه‌وڵى گه‌یشتن به‌ خولى عێراقی ده‌دات
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی گازی باكوورى سه‌ر به‌ پارێزگاى كه‌ركووك ئه‌م وه‌رزه‌ شان به‌شانى یانه‌كانى ترى عێراق و كوردستان به‌شدارى له‌ یارییه‌كانى پاڵاوتن بۆ گه‌یشتن به‌ خولى پله‌ یه‌كى عێراقی كرده‌وه‌، یانه‌كه‌ به‌ كۆمه‌لێك یاریزانى شاره‌كه‌ به‌شدارى یاریه‌كانى خولى پله‌ دووی یانه‌كانى عێراقی كردوه‌، له‌ كۆمه‌ڵه‌ى باكور گازى باكوور شان به‌ شانى یانه‌كانى به‌له‌دیاتى موسل و شێخان و سلێمانى یارى ده‌كات، له‌باره‌ى ئاستى تیپه‌كه‌ش هه‌ردی نوره‌دین یاریده‌ده‌رى تیپى تۆپى پێى گازی باكوور بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئێمه‌ له‌ یارییه‌كانى پاڵاوتنی خولى پله‌ دووى عێراقی له‌ كۆمه‌ڵه‌ى باكور به‌شدارین، ئاستى تیپه‌كه‌مان زۆر باشه‌ و له‌ دوو یارى سه‌ره‌تا براوه‌ بووینه‌ و خاوه‌نى شه‌ش خاڵین ده‌مانه‌وێ تیپه‌كه‌ بگه‌ینه‌وه‌ خولى پله‌ یه‌كى عێراقی، ئێمه‌ ماوه‌ى پێنج مانگه‌ له‌ مه‌شق و ڕاهێنانین ئامانجی ئێمه‌ گه‌یشتنی تیپه‌كه‌مانه‌ بۆ خولى پله‌ یه‌كى عێراقی، چه‌ند یارییه‌كى دۆستانه‌شمان ئه‌نجامداوه‌، ده‌مانه‌وێ ببینه‌ نوێنه‌رى یانه‌كانى شاره‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ى قۆناغ به‌ قۆناغ تیپه‌كه‌ سه‌ربخه‌ین بۆ قۆناغه‌كانى داهاتوو.
كارزان كانه‌بی

Top