هه‌موو وه‌رزشێك قورسیى خۆی هه‌یه
هه‌رین هه‌ڤاڵ یاریزانى گۆره‌پان و مه‌یدانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانی
هه‌موو وه‌رزشێك قورسیى خۆی هه‌یه
پارێزگاى سلێمانى هه‌موو كات پێشه‌نگ بووه له خزمه‌ت كردنى یارى گۆڕه‌پان و مه‌یدان، یانه‌كانى ئه‌و شاره و یاریزانانى شاره‌كه پێشه‌نگی یانه‌كانى كوردستان و عێراقن، كچه یاریزانانى شارى سلێمانى له زۆربه‌ى یارییه‌كانى گۆڕه‌پان و مه‌یدان كۆنترۆڵى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى عێراقیان كردوه، هه‌ر چه‌نده یارى گۆڕه‌پان و مه‌یدان له شاره‌كانى تری كوردستان وه‌كو پێویست گرینگی پێ نه‌دراوه، به‌ڵام سلێمانى كۆڵى نه‌داوه له دروست كردنى چه‌ندین یاریزانى به‌توانا له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان و بگره له عێراقیش له پله‌كانى پێشه‌وه‌ن، یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى یه‌كێكه له‌و یانانه‌ى كه به‌رده‌وام هه‌وڵى پێگه‌یاندنى یاریزانانى ئاسته‌كانى ته‌مه‌ن ده‌دات و خاوه‌نى چه‌ندین كچه ئه‌ستێره‌یه له‌م یارییه، یه‌كێك له یاریزانه به‌تواناكانى یانه‌كه‌ش هه‌رین هه‌ڤاڵ-ه ئه‌و ماوه‌یه‌كه له ناو گۆڕه‌پانه‌كانى كوردستان و عێراق ده‌بینرێ به‌تایبه‌ت له یارى هه‌ڵدانی قورس به شداره و خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى باشه ناوبراو له دایك بووى ساڵى 2006ى پارێزگاى سلێمانییه، یارى بۆ یانه‌كانى سلێمانى و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و سه‌لام كردوه،ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیاریكمان لێ كرد ئه‌وه‌یش به‌مجۆره وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه:كارزان كانه‌بی
*چۆن بوو بڕیارت دا یارى گۆڕه‌پان و مه‌یدان هه‌ڵبژێریت؟
- هه‌ر له منداڵیه‌وه خولیاى وه‌رزشیم هه‌بووه.
* هه‌ست ناكه‌ى یارییه‌كى قورست هه‌ڵبژاردوه ؟
-بێگومان هه‌موو وه‌رزشێك قورسیى خۆی هه‌یه، به‌ڵام خۆشه‌ویستیت بۆ یارییه‌كه قورسی كه‌م ده‌كاته‌وه.
*پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنى ئه‌م یارییه له چى ده‌بینی ؟
- كه هه‌وڵبده‌ى ئامانجی باس به‌ده‌ست بێنى، وه بتوانى پێشبكه‌ویت ڕۆژ له دوای ڕۆژ.
*ئاستى یارى گۆڕه‌پان و مه‌یدان چۆن ده‌بینى له كوردستان؟
- بایه‌خێكی باشى پێ نه‌دراوه، وه له ئاینده‌شدا بڕوا ناكه‌م باشتر بێت، له ئاستێكى زۆر باش‌دا نابینرێت، گرینگی‌دان به یاریزان وه‌نه‌بوونى گۆڕه‌پانێكى باش، كه‌لوپه‌لی تایبه‌ت به یارییه‌كان به‌رده‌سته نییه.
*پێت باشه چى بكرێت ، بۆبه‌ره‌ووپێشبردنى ئه‌م یارییه له كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى بگاته ئاستێكى به‌رز؟
-گرینگی پێدان و هاوكارى كردنی یاریزانان بۆ به‌شدارى كردنیان له‌م یارییه.
*خه‌ونى تۆ له‌م یارییه چییه؟
-پلانم ئه‌وه‌یه كه هه‌وڵى زیاتر بده‌م بۆ ئه‌نجامى باشتر و به‌رزتر.
*گرفتى ئه‌م یارییه له چى ده‌بینی؟
-نه‌بوونى یاریگاى باش و هۆڵى داخراو بۆ مه‌شقه‌كان له وه‌رزى زستان و ساردا، چه‌ندین گرفتى تریش.
* گرێبه‌ستت بۆ نه‌هاتووه له یانه‌كانى تر؟
-به‌لێ له چه‌ندین یانه داواكراوم بۆ یارى كردن له ریزى یانه‌كانیان.
*هیواو ئاواتت له‌م یارییه؟
-بتوانم به‌شدارى له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ی عێراق بكه‌م.
*خانه‌واده‌كه‌ت تا چه‌ند هاوكارتن؟
-زۆر سوپاسى خانه‌واده‌كه‌م ده‌كه‌م كه هه‌میشه له پشتم بوون و هاوكارییان كردووم بۆ به‌رده‌وام بوونم.
*سه‌ركه‌وتن چى پێ به‌خشیوی؟
- سه‌ربه‌رزی خۆت و خێزانه‌كه‌ت، وه هه‌وڵدانى زیاتر و نه‌وه‌ستان له خه‌ونه‌كانت و هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ست هێنانیان.
*چى به به‌رپرسانى وه‌رزشیی ده‌لێ؟
-هیوادارم زیاتر په‌ره به‌م یارییه بدرێ و یاریزانه‌كان زیاتر پشتگیری بكرێن، ئه‌م یارییه‌ش بچێته قۆناغێكى باشتر.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
-زۆر سوباس بۆ گۆڤاری گوڵان بۆ گرینگیدانى به وه‌رزشیی ناوخۆی و ئافره‌تان.