پرۆگرامێكی تایبەت بە نوێكردنەوەی درایڤێرەكان

پرۆگرامێكی تایبەت بە نوێكردنەوەی درایڤێرەكان

 درایڤێرەكانی (Driver) ئەوەی لە زمانی بازاڕیدا پێیدەگوترێ، «تەعریفی پارچەكانی كۆمپیوتەر» بۆ سیستەمێكی كۆمپیوتەر لەریزی یەكەم دێت. لەراستیدا كۆمپیوتەر بەبێ درایڤێرەكان جا هەر پارچەیەك بێت، كێشەیەكی گەورەی بۆ دێتە پێش. ئەگەر درایڤێرەكان لەگەڵ پارچەكان یەكنەگرنەوە و یان نوێنەكرێنەوە كێشە بۆ سیستەم و پارچەكان دێتە پێش. پرۆگرامی DriverMax بۆ رێكخستنی درایڤێرەكانی و نوێكردنەوەی پارچەكانی كۆمپیوتەر بەرهەم هاتووە.

كاتێك پرۆگرامەكە دادەبەزێینە سەر كۆمپیوتەر دەست دەكات بە سكانكردنی كۆمپیوتەر و خۆكار درایڤێرەكان دەناسێت و دوایین ڤێرژینان لە سایتی بەرهەمهێن وەردەگرێ و دانلۆد دەكا.

بەشێك لە تایبەتمەندییەكانی پرۆگرامەكە ئەوانەن:

- نوێكردنەوەی بەردەوامی درایڤێرەكان.

- توانای ناسینی خۆكاری درایڤێرەكان.

- رێكخستنی درایڤێرەكان بە توانایەكی زۆرەوە.

- بەكاپ (پشتیوانی) وەرگرتن لە درایڤێرەكان.

 

Top