فیستیڤاڵی ساڵانەی زانستی و ئۆڵۆمپیادی پڕۆژەکانی داهێنەران بۆ قوتابخانەکانی ئیشق کرایەوە

فیستیڤاڵی ساڵانەی زانستی و ئۆڵۆمپیادی پڕۆژەکانی داهێنەران بۆ قوتابخانەکانی ئیشق کرایەوە

کاتژمێر (٩)ی ئەمشەو ١٥-٤-٢٠٢٣ بەنوێنەرایەتی وەزارەتی پەروەردە و بەئامادەبوونی مامۆستا (برهان عبداللە عادل) ڕاوێژکاری یەکەم لەوەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مامۆستا (لقمان سعید صدیق) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر بۆ کاروباری تەکنیکی و بەڕێوەبەری تەکنیکی و ئەزموونەکان لەپەروەردەی گشتی و بەڕێوەبەی گشتی پرۆژەی قوتابخانەکی ئیشق و نیلوفەر و مامۆستایان , فیستیڤاڵ و ئۆڵۆمپیادی پڕۆژەکانی داهێنەران و پڕۆژەکانی کێبڕکی بۆ قوتابخانەکانی ئیشق و نیلۆفەر لەنێویشیاندا کۆلیجی قەڵا بۆ بەهرەداران لە گرانت مۆل کرایەوە,
شایەنی باسە پڕۆژەکانی کیبرکێ بە میدالیای زێڕ، 10 % بە زيو 10 % بە برۆنز خەڵات دەکرین. سەرەڕای ميدالياكان و بڕوانامەکان
زۆربەی خەڵاتە جۆراوجۆرەکان وەکو )کۆمپیوتەر، تابلێت، کامێرا، کاتژمێری دەستی و هتد... بۆ قوتابيان و سەرپەرشتیاران لە
باشترين پڕۆژەکانی ساڵ ئۆلۆمپیادی پرۆژەکان بۆ داهێنەرانی داهاتوو " 2320 دەدرێت هاوکات بڕوانامەی بەشداربوون دەدریت بە بەشداربووان , هەروەها قوتابياني سەرکەوتووی پڕۆژەکە دەرفەتی نوێنەرایەتی كوردستانيان پێدەدرێت لە کێبڕکێکانی پڕۆژە نێودەوڵەتییەکانی ووڵاتانی جۆراوجۆر
وەکو (ئەمریکا، هۆڵەندا، توركيا، كينيا، جۆرجیا، ئەندۆنیزیا) بەشداری بکەن.

Top