فێرگه‌ى سۆران به‌رنامه‌ى زیاتریان هه‌یه‌

فێرگه‌ى سۆران به‌رنامه‌ى زیاتریان هه‌یه‌

فێرگه‌ى سۆران به‌رنامه‌ى زیاتریان هه‌یه‌
له‌ سنووری ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆیی سۆران فێرگه‌ى تۆپى پێى سۆران ماوه‌ى دوو ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ دروست كردنى یاریزانان و پێگه‌یاندنى یاریزانى ئاست به‌رز بۆ داهاتووى شاره‌كه‌یان، له‌ ئێستادا به‌رپرسانى فێرگه‌كه‌ ئامانجى گه‌وره‌تریان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن خزمه‌تى زیاتری وه‌رزشیی بكه‌ن له‌ ده‌ڤه‌رى سۆران، له‌م باره‌شه‌وه‌ مامۆستا گه‌شه‌ شێرزاد سه‌رپه‌رشتیاری فێرگه‌ى تۆپى پێى سۆران بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: فێرگه‌كه‌مان به‌رده‌وامه‌ ئه‌وه‌ بۆ ماوه‌ى دوو ساڵه‌ فێرگه‌كه‌ دامه‌زراوه‌، یه‌كه‌م فێرگه‌كه‌ بووه‌ له‌ ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆیی سۆران به‌ فێرگه‌ى دایك ناسراوه‌ له‌ به‌رنامه‌مان دا هه‌یه‌ پرۆژه‌یه‌كی جوان دروست بكه‌ین كه‌ یاریگا و مه‌له‌وانى و هۆڵى وه‌رزشیی و هۆڵى ئاسن و چه‌ندین یه‌كه‌ى وه‌رزشیی تر له‌ خۆ ده‌گه‌رێت،نوسراومان پێشكه‌ش شاره‌وانى سۆران كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانیش یارمه‌تی ده‌رببڕن بۆ ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى وه‌رزشیی دروست بكه‌ین، ئامانجمان سوومه‌ند بوونى فێرخوازانى فێرگه‌كه‌مانه‌ به‌ شێوازێكى ستاندارد، چونكه‌ ئێستا كێشه‌ى زۆرمان بۆ دروست ده‌بێت له‌ لایه‌نى یاریگا، ئه‌وه‌ى ڕاستى بێت هه‌ندێك جار كێشه‌ى زۆرمان بۆدروست له‌ مه‌شقه‌كانمان، جگه‌ له‌وه‌ش نه‌بوونى یاریگا ئه‌ویش كێشه‌مان بۆ دروست ده‌كات ساڵانه‌، به‌ پشتیوانى خوا ئه‌م ساڵ ده‌مانه‌وێت جیاوازتر بیت له‌ ساڵى پاڕ ، بۆ زیاتر به‌ره‌ووپێشبردنی وه‌رزش له‌م ده‌ڤه‌ره‌ به‌هره‌ و تواناى گه‌نجان به‌دیار به‌خه‌ین، یانه‌كانى ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان زیاتر سوودیان لێ ببینن، له‌ كۆتاییدا داواكارم لاه‌یه‌نى په‌یوه‌ندیدار هاوكارمان بن، چونكه‌ فێرگه‌كه‌مان مه‌ڵبه‌ندی دروست كردنى یاریزانانى خۆماڵیه‌ و بوژانه‌وه‌ى وه‌رزشه‌ له‌ كۆتایی، سوپاسى ڕاهێنه‌رانى فێرگه‌كه‌شمان ده‌كه‌ین كه‌ به‌و هه‌موو دڵسۆزییه‌وه‌ كاره‌كانى خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
كارزان كانه‌بی

Top