ڕانیه خه‌ونه‌كه‌ى كرده ڕاستی
ڕانیه خه‌ونه‌كه‌ى كرده ڕاستی
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی ڕانیه دواى چه‌ندین ساڵ له چاوه‌ڕوانى به‌دی هێنانى گه‌یشتن به ریزى یانه پله نایابه‌كانى كوردستان، دواجار توانیان خه‌ونى ده‌ڤه‌ره‌كه و هانده‌رانى یانه‌كه‌یان بكه‌نه ڕاستى و شان به شانی یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ولێر گه‌یشتنه ریزى یانه پله نایابه‌كانى كوردستان وه‌رزى داهاتوو ڕانیه ده‌یه‌وێت یه‌كێك له یانه به‌هێزه‌كانى خوله‌كه بێت و سوپرایزی بۆ یانه‌كانى تریش ده‌بێت، له باره‌ى به‌ده‌ستهێنانى پلێتى سه‌ركه‌وتن بۆ ریزی یانه گه‌وره‌كان مامۆستا هێمن ره‌حمان ڕاهێنه‌رى یانه‌ى وه‌رزشیی ڕانیه له‌م باره‌یه‌وه بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: خۆشترین هەستمان هەیە، چونکە توانیمان بە جوهد وکاری بەکۆڵ و یەکڕیزی نێوان دەزگاو بەرپرسە وەرزشییەکان ڕانیە ئەو ئامانجەی هەمان بوو بەپاڵپشتی هاندەرە دڵسۆز‌و نمونەییەکان بەدەستی بهێنین ، زۆر خۆمان بە حۆشحاڵ دەزانین کە توانین دڵی هاندەرانی یانەکەمان خۆش بکەین، ڕۆژێکی مێژووییە بۆ وەرزشی ڕانیە،بێگومان کاری بەردەوام کراوە لەڕێی ئەنجامدانی دەیان کۆبوونەوە و دانانی پلان و بەرنامە لەم چەند ساڵەدا لەپێناوی دروستکردنی ئەو برایەتی و یەکڕیزیەی لە وەرزشی ڕانیەدا هاتۆتەدی، هیوادارم هەموولایەک پارێزگاری لەو برایەتی و تەباییە بکەین لە پێناوی بەردەوامیدان بە سەرکەوتنەکانی یانەی ڕانیە، چونکە خاڵی بەهێزی سەرکەوتنەکانمان ئەو برایەتی و تەبایەیە کە لە وەرزشی ڕانیەدا هاتۆتەدی، بێگومان پێویستە ستافی کارگێڕی بەهاوکاری و ڕاوێژ لەگەڵ سەرجەم دەزگا وەرزشی و کەسایەتی و دڵسۆزانی یانەکەی لە ئامادەکاری دابێت بۆ داڕشتنی پلان و بەرنامەیەکی هەنوکەی و درێژخایەنی زانستی و واقیعیی لەپێناوی هەنگاونانی زیاتر بۆ بەرەوپێشچووی وەرزشی ڕانیە بەگشتی و تۆپی پێی یانەکە بە تایبەتی، نابێت دانیشن بەدیاری سەرکەوتنی یانەکەوە، بەڵکو بۆ دانان و ئامادەکاری پلان بۆ داهاتوو ئەمڕۆ درەنگە زوونییە، لەژێر دروشمی پاراستنی دەستکەوتەکان گرنگتر‌و قورسترن لە بەدەستهێنانیان .
كارزان كانه‌بی