زانكۆی جیهان و برادۆست دابه‌زین

زانكۆی جیهان و برادۆست دابه‌زین

زانكۆی جیهان و برادۆست دابه‌زین
دواى ئه‌نجامدانى 16 گه‌ڕ له‌ یارییه‌كانى خولى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان و كێبڕكێ دوور و درێژ له‌ خوله‌كه‌ دواجار هه‌ردوو یانه‌ى برادۆستى شاری كه‌ركووك و زانكۆی جیهانى شاری هه‌ولێر دابه‌زینه‌ ریزى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان، هه‌ر چی یانه‌ى گاره‌ى شارى دهۆك بوو هه‌ر زوو به‌ هۆى گرفتى داراییه‌وه‌ پاشه‌كشه‌ى له‌ خوله‌كه‌ كردو دابه‌زی بۆ ریزى یانه‌ پله‌ دووه‌كانى كوردستان،به‌ڵام یانه‌ى برادۆست تاكو به‌شێك له‌ یارییه‌كانى قۆناغی دووه‌میش یارییه‌كانى به‌رده‌وام بوو له‌ خوله‌كه‌، ئه‌مه‌یش به‌ هه‌مان شێوه‌ى یانه‌ى گاره‌ له‌ یارییه‌كانى خوله‌كه‌ ئاماده‌ى یارییه‌كان نه‌بوو سه‌رجه‌م یارییه‌كانى قۆناغی دووه‌می به‌ شكست بۆ هه‌ژماركرا، گرفتی دارایی چه‌نگی به‌م یانه‌یه‌ش هه‌ڵكیشا و له‌ 16 یارى كه‌ بۆى هه‌ژمار كرابووخاوه‌نى 2 سه‌ركه‌وتن و 2 یه‌كسان بوون و 12 شكست بوو به‌ 8خاڵ دابه‌زی بۆ ریزى یانه‌ پله‌ دووه‌كانى كوردستان، هه‌رچى یانه‌ى زانكۆی جیهانه‌یش بوو كه‌ یانه‌یه‌كى كارتى تایبه‌ته‌ و ئه‌ویش نه‌یتوانى میوانێكى به‌هێز بێ له‌ خولى پله‌ یه‌كى ئه‌مساڵ، له‌ كۆى ئه‌نجامدانى 16یارى له‌ خوله‌كه‌ ته‌نیا 3 یارى برده‌وه‌ و 3 یاریش یه‌كسان بوو، 10یاری دۆڕا و به‌ كۆكردنه‌وه‌ى 12 خاڵ دابه‌زی بۆ ریزى یانه‌ پله‌ دووه‌كانى كوردستان، كه‌ پاڕساڵ له‌م خوله‌ سه‌ركه‌وتوو بوو له‌ كۆى 16 یارى 13 گۆڵى كردبوو و 26گۆڵیشى لێكرابوو، له‌ قۆناغی دووه‌میش ژماره‌یه‌كى زۆرى یاریزانانى یانه‌كه‌ ریزى یانه‌كه‌یان جێهیشت یانه‌كه‌ش نه‌یتوانى گڕێ كۆره‌ى سه‌ركه‌وتن بكاته‌وه‌ و دواجار ڕازی بوون به‌ دابه‌زین بۆ پله‌ دووى كوردستان.

 

Top