به‌داخه‌وه یانه‌كان بایه‌خ به یاریزانان ناده‌ن
به‌هار ره‌حیم ڕاهێنه‌رى گۆڕه‌پان و مه‌یدانى یانه‌ى شێروانه
به‌داخه‌وه یانه‌كان بایه‌خ به یاریزانان ناده‌ن
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان خاوه‌ن چه‌ندین وه‌رزشكارى به‌توانایه له یارییه‌كانى جۆراوجۆر، یانه‌كانیش زیاتر گرنگی به یارى تۆپى پێى ده‌ده‌ن له چاو یارییه‌كانى تر، به‌ڵام كۆمه‌لێك وه‌رزشكارى ئافره‌تى به‌توانا ده‌یانه‌وێ ببنه نموونه‌ى ئافره‌تى وه‌رزشكار له قه‌زاى كه‌لار، یانه‌ى شێروانه‌ش وه‌كو یه‌كێك له یانه دێرینه‌كانى گه‌رمیانه كه گرنگی به تیپى گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كچان ده‌ده‌ن و ئه‌نجامه‌كانیش له سه‌ر ئاستى كوردستان به‌رچاوه، ڕاهێنه‌رى كچانى یانه‌كه‌ش كه به‌رده‌وام هه‌وڵى پێگه‌یاندنى یاریزانانى ئاسته‌كانى ته‌مه‌ن ده‌دات و خاوه‌نى چه‌ندین كچه ئه‌ستێره‌یه له‌م یارییه، مامۆستا به‌هار ره‌حیم محمد ڕاهێنه‌رى كچانى یانه‌ى شێروانه چه‌ندین ساڵه خزمه‌تى یانه‌كه‌ى ده‌كات و جێ په‌نجه‌ى دیاره ناوبراو له‌دایك بووى ساڵى 1984ى قه‌زاى كه‌لاره، ته‌نیا یارى بۆ یانه‌ى شێروانه كردیه ئێستا ڕاهێنه‌رى یانه‌كه‌یه‌له هه‌ردوو یارى گۆڕه‌پان و مه‌یدان و فوتساڵ،ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیاریكمان لێ كرد ئه‌وه‌یش به‌مجۆره وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه:كارزان كانه‌بی
*ماوه‌یه‌كى زۆره له ناو بوارى یارى گۆڕه‌پان و مه‌یدان، ئه‌م یارییه چى پێبه‌خشی؟
-ماوه‌ى زیاتر له 14 ساڵه له ناو ئه‌م یارییه‌م وه‌كو مامۆستاى قوتابخانه و ڕاهێنه‌ریش له یانه‌ى شێروانه، سه‌ركه‌وتن خۆشى پێى به‌خشیووم، له هه‌مان كاتیش‌دا له شتى لێ سه‌ندوومه‌ته‌وه.
*بۆچى یارى گۆڕه‌پان و مه‌یدانت هه‌ڵبژارد؟
-پێشووتر من ڕاهێنه‌رى باڵه بووم له یانه‌ى شێروانه بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ، به‌ڵام بۆم ده‌ركه‌وت یارى باله ڕاهێنانى به‌رده‌وام و یاریزانى زۆر باشى ده‌وێ، به‌ڵام له كه‌لار ڕاستى وه‌رزش كردن بۆ ئافره‌ت زۆر قورسه، یاریزانه‌كان نه‌یان ده‌توانى هه‌موو ڕۆژێك بێن بۆ مه‌شقه‌كان، بۆیه ڕووم كرده گۆڕه‌پان و مه‌یدان بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌مه ئاسانتره ده‌توانم له قوتابخانه گرنگی پێ بده‌م و دواتریش حه‌زی خۆم بوو.
* هه‌ست ناكه‌ى یارییه‌كى قورست هه‌ڵبژاردوه ؟
-بۆمن به پێچه‌وانه‌وه یارییه‌كی زۆر ئاسان زو خۆشه به‌لاى منه‌وه وه‌كو فوتساڵ نییه كه زۆر قورسه.
*ئاستى یارى گۆڕه‌پان و مه‌یدان چۆن ده‌بینى له كوردستان؟
-یاریزانى باش هه‌یه له كوردستان، به‌ڵام به‌داخه‌وه یانه‌كان بایه‌خی پێ ناده‌ن، زیاتر بایه‌خ به تۆپى پێى ده‌ده‌ن.
*پێت باشه چى بكرێت ، بۆبه‌ره‌ووپێشبردنى ئه‌م یارییه له كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى بگاته ئاستێكى به‌رز؟
-هه‌موو یارییه‌ك ئاستى خۆى هه‌یه ئه‌گه‌ر له فێرگه‌كانه‌وه ده‌ست بكرێت به یارى گۆڕه‌پان و مه‌یدان و یاریزان ئاماده بكرێت، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه یارى گۆڕه‌پان و مه‌یدان زۆر به‌ره‌ووپێشه‌وه ده‌چێت.
*خه‌ونى تۆ له‌م یارییه چییه؟
-خه‌ونى من ئه‌وه‌یه به‌شدارى پاڵه‌وانێـى عێراق بكه‌م خۆم و یاریزانه‌كانم، خۆزگه بۆ یه‌كجاریش پالاوتنیان له كه‌لار ده‌كرد، چونكه یاریزانى زۆر باشمان هه‌یه دڵنیام له سه‌ركه‌وتنیان.
*یانه‌ى شێروانه تا چه‌ند گرنگی به یارییه‌كانى ئافره‌تان ده‌دات له‌م ده‌ڤه‌ره؟
-ڕاستى گرنگی زۆر ده‌ده‌ن به یاری گۆڕه‌پان و مه‌یدان هه‌موو شتێكیان بۆ دابین ده‌كه‌ن له كاتى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان و به‌شدارى ده‌كه‌ین، به‌ڵام من و یاریزانه‌كانم چه‌ند ساڵه بێ مووچه خزمه‌ت ده‌كه‌ین.
*له ڕووى كۆمه‌ڵگه‌وه پێشوازی له‌م یارییه چۆنه؟
-كۆمه‌ڵگه بته‌وێت یان نا هه‌ر قسه ده‌كرێت به تایبه‌ت كاتى ئافره‌تان له هه‌ر بوارێك كار بكات، به‌ڵام بیركردنه‌وه‌ى ئێستا له جاران باشتره، هه‌روه‌ها كچى باشمان هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه بیركردنه‌وه‌ى خێزانه‌كان رێگره له به‌رده‌م هانتین بۆ به‌شدارى كردن به تایبه‌ت له كه‌لار.
*دۆزینه‌وه‌ى یاریزان له‌م ده‌ڤه‌رى ئێوه قورس نییه؟
- دۆزینه‌وه‌ى یاریزان بۆ من زۆر ئاسانه، به‌ڵام ڕازی كردنی خانه‌واده‌كه‌ى زۆر قورستره وه‌كو ئه‌وه وایه دواى ژن بكه‌ى ئه‌بێ هه‌موویان ڕازی بكه‌ى و نابێ له‌كاتى ڕاهێنانیشدا ئه‌و یاریگایه هیچ یاریزانێكى پیاوی تێدا بێ، هه‌ر چه‌نده یاریگاى شێروانه ئێستا وایه هه‌ر ڕۆژى كچان مه‌شق بكه‌ن نابێ هیچ كه‌سێكى تر له‌م یاریگایه بێت.
*هیواو ئاواتت له‌م یارییه؟
-هیوام ئه‌وه‌یه به‌شدارى پاڵه‌وانیتى یانه‌كانى عێراق بكه‌م، به‌هیواى ئه‌وه‌م سه‌ردانى وو‌ڵاتى سعودیه بكه‌م.
*وه‌كو ڕاهێنه‌رێك تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى تیپه‌كان پشت به ڕاهێنه‌رى ئافره‌ت ببه‌ستن؟
- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم ڕاهێنه‌رى پیاو ببێته ڕاهێنه‌رى كچان ئه‌مه كاره‌ساته، چونكه زۆر جار كۆمه‌لێ شت ده‌بێت له ئافره‌تان زیاتر ڕاهێنه‌رى كچی ئه‌وكاته پێویسته، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م یانه‌كان بۆتیپى كچان پشت به ڕاهێنه‌رى ئافره‌ت ببه‌ستن.
*هیچ یانه‌یه‌ك گرێبه‌ستى پێشكه‌ش نه‌كردووی؟
-تاكو ئێستا نه‌خێر.
*خانه‌واده‌كه‌ت تا چه‌ند هاوكارتن له وه‌رزش كردن؟
-دوو برام وه‌رزشكارن هه‌میشه هاوكارم بوون و هانیان داوم و سوپاسیان ده‌كه‌م
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
-زۆر سوباس بۆ گۆڤاری گوڵان كه یه‌كه‌م ده‌زگاى ڕاگه‌یاندن ئێمه به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه، هیوادارم سه‌رۆكی یه‌كێتى گۆڕه‌پان و مه‌یدان و جێگر و سكرتێره‌كه‌ى بایه‌خ به كه‌لاریش بده‌ن و پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان بگوازنه‌وه ئه‌و شاره یاریگاى زۆر باشمان هه‌یه.