سه‌ركه‌وتنی مه‌سروور بارزانی واتا سه‌ركه‌وتنی هه‌موو كوردستانه‌

سه‌ركه‌وتنی مه‌سروور بارزانی واتا سه‌ركه‌وتنی هه‌موو كوردستانه‌

ئه‌و هه‌موو خۆڕاگری و پشوودڕێژییه‌ی كه‌ له‌ چوار ساڵی رابردوو، به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و په‌ڵاماردانی تیرۆریستی و رووداویی سروشتی و گه‌مارۆدانی عێراق و مووشه‌كباران و درۆنبارانی ولاتانی هه‌ڕێمی و سیناریۆ و هێرشی ناوخۆیی  كه‌ رووی به‌رووی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ته‌وه‌ ،نه‌یانتوانیی چۆك به‌ ئیراده‌ی پۆڵاینی پارتی و  بارزانی و هه‌رێمی كوردستان دابنێن ، چونكه‌ ئاڵاهه‌ڵگره‌كه‌ی  مەسروور بارزانی بوو كه‌ له‌ كۆتایی دا توانیی گەورەترین سەركەوتنی بۆ گەلی كورد بەدەست بینێت ، ئه‌ویش به‌ دیپلۆماسی و گفتۆگۆ چڕ و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ عێراق هەنگاوەكەی بەشێوەیەكی یاسایی و ئابووری هەرێم و عێراق پێوەست كردووە بەیەكەوە، ئەگەر بە سیاسەت و زێهنیه‌تی هه‌ندێك حیزب ولایه‌ن بووایه‌ ، دەبوو ئێمە خۆڕسكانە خۆمان  و قه‌واره‌كه‌مان راده‌ستی ئاغاكانیان و ئه‌وانه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ری به‌ ئاسانی نیوه‌ی خاكی كوردستانیان به‌ده‌ستهێنا كردبایه‌ ..

ئەوانەی چەندین ساڵە خەونی كۆتایی هێنان بە قەوارەی هەرێمی كوردستان دەبینی نەك هەر گوریسەكانیان بووە خوری ، بەڵكو بازاری كۆیڵەبوون وبەكرێگیراویشیان سوودی نەبوو و ستۆك بوو ، ماوەی چەند ساڵێكە كێشەی قوڵ لە نێوان كوردستان و عێراق هەیە بەتایبەت لە پرسی مافە دەستوورییەكان و بەتایبەت كەرتی وزەی نەوت و غاز ،ئەوەی لێرەدا گرنگە هەمووان بزانن كە رۆحی خۆرادەست نەكردنی پارتی دیموكراتی كوردستان و هێزە نیشتمانپەوەرەكان لە بەرامبەر ئەو حیزب و لایەنانەی بوو كە بەردەوام دهۆڵی خۆرادەستكردن و ژێردەستكردنیان بە عێراق دەكووتی ، دوور لە بەرژوەندییە باڵاكانی گەل و نیتشمانەكەیان لە پێناو بەرژوەندی شەخسی وحیزبی و بەسوودی نەیارانمان .

هەر ئەوەش بوو كە لە كوردستان دوو بەرەی جیاواز و دژ بەیەك بەرامبەر عێراق هەبوو ، یەكەمیان پارتی دیموكراتی كوردستان بوو كە بەدرێژایی مێژوو پێداگر و رژدبووە لە سەر بەدەستهێنانی مافەرەواكانی كە زۆر نەتەوەپەوەرانە و نیشتمانپەوەرانە تا بە ئێستای گفتگۆگۆ ورێككەوتنی لە عێراق هەڵوێستەكانی روون و ئاشكران بوو .

 

بۆیه‌، هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌و ڕێككه‌وتننه‌ كاتیش بێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ خۆراگری و پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تیشی به‌دواوه‌ هات چونكه‌ به‌م ڕێككه‌وتنه‌ ستراتیژییه‌ كه‌ لایه‌ن مه‌سرووربارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌یزرانی عێراقی فیدراڵه‌وه‌ واژۆكرا ، توانی له‌ گه‌مارۆو پیلانگێرییه‌ ئابووری و به‌تایبه‌ت له‌ بواری كه‌رتی وزه‌ی نه‌وت و غاز رزگار بێت و له‌ ڕێطه‌ی دیپلۆماسی و گفتوگۆوه‌ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ مێژووییه‌ تۆمار بكات ، ئه‌وه‌ش كۆتایی به‌ 7 ساڵ كێشه‌ی هه‌ڵواستراویی په‌یوه‌ست به‌ نه‌وت و غاز و هه‌نارده‌كردن و فرۆشتی هێنا .

ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ مێژووییه‌ بارزانی و سوودانی ، توانی شكست به‌هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ر ئاستی ده‌ره‌كیی و ناخۆیی ئه‌وانه‌ی كه‌ خه‌ونی شكستثێنان به‌ پارتی و حكوومه‌تی كوردستان ده‌بینی و پشتیان له‌ گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌یان و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كانیان له‌ سه‌ختترین قۆناغه‌كان دا كرد بهێنێت .

بۆیه‌، ئه‌م هه‌نگاوه‌ مێژووییه‌كه‌ی ڕێزدار مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان خۆی له‌ خۆیدا هه‌نگاوێكی ستراتیژی و سیاسی و دیپلۆماسی به‌هێزه‌ بۆ گه‌لی كورد كه‌ پێوسته‌ شانازی پێوه‌ بكات ، چونكه‌ كاردانه‌وه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ كاریگه‌ری به‌هێزی ده‌بێت له‌ سه‌ر سه‌قامگیری ئابووری و سیاسی و گه‌شه‌سه‌ندنی كوردستان و عێراقیش ، بۆیه، هه‌رێمی كوردستان توانی سەربڵندانە و سەركەوتووانە لەو ڕێككەوتنە هاتە دەرەوە و ئەگەر عێراق پابەند بێت پێیەوە، جۆرێك لە متمانە و بەهێزی ئابووری بۆ هەرێم و عێراق دەستەبەر دەكات.

ده‌توانین بلێین ،كه‌ ئه‌و هه‌نگاو وڕێككه‌وتننه‌ مێژووییه‌ له‌ ئه‌نجامی وردبینی و بیری ڕێزدار مه‌سروور بارزانییه‌ كه‌ سیاسه‌ت ودیپلۆماسی ژیرانه‌ی خۆی توانیی گه‌لی كورد و قه‌واره‌كه‌ی وه‌ك هه‌ندێك كه‌س ولایه‌ن به‌رده‌وامه‌ دهۆڵی خۆ راده‌ستكردن و به‌ كۆیڵه‌كردنی گه‌لی كورد و قه‌واره‌كه‌ی و زیانگه‌یاندن به‌ پارتی یان ده‌بینی مایه‌پووچ كرده‌وه‌ ، گه‌لی كورد خاوه‌ن پێشمه‌رگه‌ و رابه‌رێكی دڵسۆزه‌ له‌ فه‌رهه‌نگیدا خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و ژێر ده‌ستی جێگه‌ی نییه‌ ، بۆیه‌،  ئه‌مڕۆ  له‌سایه‌ی خۆڕاگری گه‌له‌مان و پشوودرێژی و دییلۆماسی و دڵسۆزی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان ڕێككه‌وتنی مێژوویی تۆماڕكرا ،بەبێ ئەوەی بچووكترین سازش  لە یەك خاڵی مافە دەستووری و شایستە داراییەكانمان بكات ،ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌ به‌ داهاتووییه‌كی پڕ سه‌ركه‌وتن و شانازی .

Top