كه‌س هاوكارى یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵ ناكات

كه‌س هاوكارى یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵ ناكات

كه‌س هاوكارى یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵ ناكات
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی چه‌مچه‌ماڵ ئه‌م وه‌رزه‌ به‌ قۆناغێكى سه‌ختی دارایی تێپه‌ر ده‌بێت، له‌ كۆى ئه‌نجامدانى 22 یارى له‌ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان خاوه‌نى ته‌نیا 24 خاڵه‌ و له‌ خانه‌ى 13هه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان دێت، له‌ ئێستادا سه‌رۆكى یانه‌كه‌ ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تى یانه‌كه‌ و شوفێرى پاسى یانه‌كه‌شى له‌ ئه‌ستۆدایه‌ و هیچ كه‌سێك خۆى له‌ یانه‌كه‌ ناكاته‌ خاوه‌ن، دۆخی داراییش هه‌نده‌ى تر ئه‌ركی سه‌رۆكی یانه‌كه‌ى قورستر كردوه‌، له‌باره‌ى هۆكارى گرفته‌كانیش رێبوار خدر سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشیی چه‌مچه‌ماڵ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: هۆكاره‌كان زۆرن دیاره‌ له‌ ڕووی حزبیه‌وه‌ ئه‌م شاره‌ بێ خاوه‌ن و هیچ كه‌سێك خۆى به‌ خاوه‌نى نازانى و له‌ ڕووى حزبیه‌وه‌ هاوكارمان بێت و له‌ پشتمان بێت وه‌كو یانه‌كانى ترى كوردستان، له‌ ڕووی حكومه‌تیشه‌وه‌ وه‌زیرى دارایى دواى هه‌شت ساڵ 30ملیۆن دینار به‌ ئێمه‌ به‌ ڕه‌وا ده‌بینێ بۆ یانه‌كه‌ى خۆشی 170تا 180ملیۆن دینار بۆیانه‌كانى تریش پاره‌ى باش وه‌رده‌گرێ، سه‌باره‌ت به‌ نه‌بوونى ڕاهێنه‌ریش گوتى" ڕاهێنه‌رێكى وا ده‌ست ناكه‌وێ ئه‌و ڕاهێنه‌رانه‌ى باشن له‌ ڕووی داوا كردنى پاره‌كه‌ى به‌ ئێمه‌ هه‌ڵناسورێ، ڕاهێنه‌ره‌كانیش ناوێرن ببنه‌ ڕاهێنه‌ر ده‌ترسن به‌یانى پاره‌شى پێ نه‌ده‌ن، بۆیه‌ ئه‌وه‌ بارودۆخی یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵه‌ كه‌ تێدا گوزه‌ر ده‌كه‌ین.
كارزان كانه‌بی

Top