ماددەی ٣٠٧ بەرتیل (الرشوة)

ماددەی ٣٠٧ بەرتیل (الرشوة)

بریتییە لە پێدانی بڕێك پارە یان دیارییەك بەو كەسەی كە لە فەرمانگەیەكی حكومیدا كارێك بە نا یاسایی ڕایی دەكات یان جێبەجێی دەكات، هەرفەرمانبەرێك یان ڕاسپێردراوێك بە خزمەتی گشتی بۆخۆی یان بۆ هەر یەكێكیتر ڕەزامەندی نیشاندەدات بۆ وەرگرتنی دیارییەك یان سوودێك یان دیاریكردنی شتێك یان بەڵێنێك بۆ هەر شتێك لەو بابەتانە، بەرامبەر كارێك لە كارەكانی پیشەكەی یان نەكردنی یان لادانی لە ئەركەكانی سەرشانی، بەپێی مادەی 307 لە یاسای سزادانی عێراقی كەسی بەرتیل وەرگر سزادەدرێت بە بەندكردن بۆ ماوەیەك كە نابێت لەدە ساڵ زیاتربێت یان بە زیندانی و پێبژاردن بەو مەرجەی نابێت كەمتربێت لەوەی داوای كردووە یان پێی دراوە یان بەڵێنی پێ دراوە بە هەر حاڵەتێك لەو حاڵەتانە، نابێت زیاتر بێت لەپێنج سەد دینار، سزاكەی بەندكردن دەبێت بۆ ماوەیەك نابێت لە حەوت ساڵ زیاتربێت یان بەحەپس كردن ئەگەر هاتوو ئەوە ڕوو بدات داواكاری یان ڕەزامەندبوونەكە یان وەرگرتن لە دوای بەجێگەیاندنی كارەكە بێت، یان گرتن بێت یان لە دوای وازهێنانی لە ئەركەكانی فەرمانبەرێتییەكەی بەمەبەستی پاداشتكردن لەسەر ئەوەی كە ڕوی داوە، تایبەت بە بەرتیلخۆر ماددەی(307)،بڕگەی(1) دەڵێت: هەر فەرمانبەرێك یان ڕاسپێردراوێك بە ڕاژەی گشتیی داوای (بەخششێك)یان(سوودێك) یان(ئێمتیازێك)یان (بەڵێندانێك بۆ شتێكی لەو جۆرە)بكات،یانیش قبووڵی بكات بۆ خۆی یان غەیری خۆی، بۆ ئەوەی كارێك لە كارەكانی وەزیفەكەی ئەنجام بدات، یان ڕێگریی لێ بكات، یان كەموكورتی بكات لە ئەنجامدانی ئەركە وەزیفییەكاندا، ئەوا سزا دەدرێت بە زیندانیكردن بۆ ماوەیەك كە لە دە ساڵ زیاتر نەبێت یان بە حەبس و غەرامە بە مەرجێك كەمتر نەبێت لەوەی كە داوای كردووە، یان پێی دراوە یان بەڵێنی پێ دراوە، لەهەر حاڵەتێك لە حاڵەتەكاندا زیاتر نەبێت لە پێنج سەد دیناری (سویسری)، تایبەت بە بەرتیل دەر و نێوەندگیر، بەپێی ماددەی(310) كەسی بەرتیل دەر ئەو كەسەی كە بەخشش یان ئیمتیازەكە دەخاتە ڕوو بۆ فەرمانبەرەكە، وە نێوەندگیر ئەو كەسەی كە نێوەندگیری دەكات لە نێوان بەرتیل وەرگر و بەرتیە دەر بۆ ئەنجامدانی تاوانی ڕشوە، هەردوو كەسی بەرتیل دەر و نێوەندگیر هەمان سزای بەرتیل وەرگر دەدرێن، خستنەڕووی ڕشوە بەپێی ماددەی(313) هەركەسێك پێشنیازی بەرتیل بكات بۆ فەرمانبەرێك و لێی قبوڵ نەكرێت، ئەوا سزا دەدرێت بە حەبس یان غەرامە.

 

Top