جووڵەی جۆراوجۆر بە چاوەكانی دەكات

جووڵەی جۆراوجۆر بە چاوەكانی دەكات

ئەو گەنجە لە شاری ڕانهێلی سەر بە پارێزگای لیڤەرپوولی بەریتانی دەژی، ڕۆژانە بۆ نمایش و سەرنجڕاكێشانی خەڵك، نیوەی زیاتری چاوەكانی دەهێنێتە دەرەوە، ئەو پیاوە ناوی (جۆن دۆلی)یە، تەمەنی (30) ساڵە، سەیرترین چاوی هەیە كە دەتوانێت بۆ (14) ملیمەتر گۆی چاوانی بهێنێتە دەرەوە، جۆن دەیەوێت ناوی لە كتێبی گینیس تۆمار بكرێت و خەڵاتێك وەربگرێت، بەڵام تا ئێستا سەركەوتوو نەبووە، لە ساڵی (2007) هەمان حاڵەت بۆ ئافرتێك بەناوی (كیم گۆدمان) هەبوو، كە ئەویش دەیتوانی چاوەكانی تا (12) ملیمەتر بهێنێتە دەرەوە.

 

Top