كابانی و كاری ماڵی خانمان لە ڕەمەزاندا

كابانی و كاری ماڵی خانمان لە ڕەمەزاندا

لە مانگی ڕەمەزاندا، هەوڵ بدە گۆڕانكاری لە كەشی ماڵەكەتدا بكەیت، چ بە دیكۆر یان جۆری خواردن و ڕازاندنەوە گرنگی زیاتر بە هەموو شتێك بدە، ڕاستە ماندووبوونێكی زۆری دەوێت، بەڵام وا بكە كە خانمی و كارامەییت دەربخەیت، هەستێكی خۆشیش بۆ هەمووان دابین بكەیت كە ئەو مانگە پیرۆزە و جیاوازە لەگەڵ مانگەكانی دیكەدا، هەوڵ بدا ڕۆژانە بە تاعەت و نوێژەكانەوە خەریك بیت لەو كاتەی كاری ماڵت نابێت، ئەگەر لە ڕۆژدا ماندووبونت پێوە دیار بوو، نەتتوانی كار بكەیت، هەوڵ بدە كارەكانی ماڵ بخەرە دوای بەربانگ، كە ئەویش پاككردنەوە و دانانی كەرەستە و بۆن خۆشكردنە، زۆربەی خەڵك حەز و خولیای بە خواردنە، كاتێك دەگەنە سەر سفرەی ناندێن، هەر بە خێرایی و لە ماوەیەكی كەمدا زۆرترین خواردن نۆش دەكەن، پسپۆرانی خواردن و خواردنەوە دەڵێن: پێویستە چێژ لە سفرە و خوانت لە كاتی خواردنەكاندا وەربگریت، چونكە لە كاتی نانخواردن ئەگەر هەست و دەروونت ئارام و خۆش نەبێت، تام و چێژ لە خواردنەكەت ناكەیت، لە مانگی ڕەمەزانیشدا، لە كاتی بانگی ئێوارەوە، هەوڵ بدە ئارامیت پێوە دیار بێت و خۆت تووڕە نەكەیت، هەروەها ئامۆژگاریی منداڵەكانت بكە كە فێری هونەری سەر سفرە و شێوازی خواردن بن، تا ئەوانیش بە ئەتەكێتێكی ناوازە و هونەرێكی ناندێنی تەندرووست خواردنەكانیان نۆش بكەن، پسپۆرێكی خواردن بە ناوی (قەتیبە موحیەسن) دەڵێ: پێویستە لە كاتی نانخواردن هەر پێنج هەستەوەرەكەی مرۆڤ كار بكات، واتە كاتێك بۆنی خواردنەكە دەكەیت و تام و چێژیش لە دەم و بە چاویش سەیر بكەی و دەستیشت پێی بكەویت، دوا هەمین هەستەوەری مرۆڤ كە گوێچكەیە، با خواردنەكان لە نێو كەرەستەی شووشەوە بن، كە هەم بۆ تەندرووستی بەسوودە و هەمیش دەنگی قاپ و قاچاغەكان لە گوێچكەی كەسەكان بزرینگێتەوە، تا تام و چێژ لە خواردنەكان ببینن.

Top