مەشقی وەرزشی پێش 11ی بەیانی باشترینە بۆ تەندروستیی دڵ

مەشقی وەرزشی پێش 11ی بەیانی باشترینە بۆ تەندروستیی دڵ

 لیكۆڵینەوەیەكی نوێ جەختی كردووەتەوە كە مەشقی وەزرشی لەكاتی بەیانیدا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ و جەڵتە كەم دەكاتەوە بەراورد بە مەشقكردن لەكاتەكانیدیكەی ڕۆژدا، بە ڕای پسپۆران مەسەلەكە پەیوەندی بە كاتژمێری بایۆلۆژی لەشەوە Biological clock هەیە. لێكۆڵەران ئاماژەیان بەمەش كردووە كە ئەگەرچی ڕۆڵی مەشقی وەزرشی بۆ خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان بە تەواوی سەلمێندراوە، بەڵام ئەنجامدانی مەشقی وەزرشی لە كاتژمێر 8-11 بەیانیدا باشترین كاتە بۆ سوودی زیاتر بە كۆئەندامی دڵ و سووڕان بەراورد بە مەشقی وەرزشی لە كاتەكانی دیكەی ڕۆژدا. جەخت لەمەش كراوەتەوە كە ڕێژەی خۆپاراستن لە نەخۆشیی دڵ و جەڵتەی مێشك لە پیاودا بە مەشقكردن پێش كاتژمێر 11ی بەیانی دەگاتە 11-16%، كەچی لە ئافرەتدا ڕێژەی خۆپاراستن لە نەخۆشیی دڵ دەگاتە 22-24% و ڕێژەی خۆپاراستن لە جەڵتەی مێشك دەگاتە نزیكەی 35%.

 

Top