ئارارات به‌ كۆمه‌لێك گرفته‌وه‌ چاوی له‌ نازناوه‌

ئارارات به‌ كۆمه‌لێك گرفته‌وه‌ چاوی له‌ نازناوه‌

ئارارات به‌ كۆمه‌لێك گرفته‌وه‌ چاوی له‌ نازناوه‌
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی ئارارات سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كۆمه‌لێك كێشه‌و گرفتى هاتونه‌ته‌ پێش له‌ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، به‌ڵام یانه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ سه‌ر سه‌ر كێشى كردن بۆ به‌ده‌ست هێنانى ئه‌نجامى شایسته‌ له‌م وه‌رزه‌ى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، جگه‌ له‌وه‌ش یانه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ ڕامالینى یانه‌كان له‌ خولى كوردستان، له‌ باره‌ى بارودۆخی یانه‌كه‌ش سۆران جه‌وهه‌ر سكرتێرى یانه‌ى وه‌رزشیی ئارارات بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئاستى تیپه‌كه‌مان زۆر باشه‌ له‌ قۆناغی دووه‌مى خوله‌كه‌، له‌ ڕووى هونه‌رییه‌وه‌ بێ كێشه‌ین، به‌ڵام دوو یاریزانمان پێكانى هه‌یه‌ و كێشه‌مان له‌ یه‌ك دوو شوێنى یاری گرفتمان بۆ دروست بووه‌، له‌باره‌ى گرفته‌ داراییه‌كانیش گوتى" له‌ رووى داراییه‌وه‌ گرفته‌كانمان به‌رده‌وامه‌، تاكو ئێستا هیچ چاره‌سه‌رێكمان بۆ نه‌كراوه‌ و به‌رده‌وامیش له‌ قه‌رز كردن، قه‌رزه‌كانیشمان له‌ سه‌ر كه‌ڵه‌كه‌ بووه‌، هه‌ر چه‌نده‌ به‌نیاز بووین پاشه‌كشه‌ بكه‌ین، به‌ڵام دانمان به‌ خۆمان گرتووه‌ و به‌رده‌وام بووینه‌ له‌ خوله‌كه‌ و ئه‌و هه‌موو به‌رپرسیارییه‌تیه‌ و زه‌حمه‌تیه‌مان گرتیته‌ ئه‌ستۆ و ئه‌وماندوو بوونه‌ى ئیداره‌ و یاریزانان به‌ فیرۆ نه‌ڕوات،ئێمه‌ چاومان له‌وه‌یه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ به‌ هه‌موو تواناییه‌ك له‌ پشتى تیپه‌كه‌ ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ى ئامانجى خۆمان له‌م وه‌رزه‌ بپێكین و یاریزانه‌كانمان به‌رده‌وام بن له‌ پێشكه‌ش كردنى ئاستێكى به‌رزه‌ له‌ خوله‌كه‌، تاكو ئێستاش ئه‌نجامه‌كانمان زۆر باشن و سوپاسى ئه‌و روحیه‌ته‌ به‌رزه‌ى یاریزانان ده‌كه‌م له‌ یارییه‌كان پێشكه‌شى ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ى له‌توانامان بێت درێغی ناكه‌ین بۆ خزمه‌ت كردنى یانه‌كه‌مان و بتوانین هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو خۆمان له‌ نازناوه‌كه‌ نزیك بكه‌ینه‌وه‌، جێگاى ئاماژه‌ پێكردنه‌ یانه‌ى ئارارات له‌م وه‌رزه‌ له‌ كۆى ئه‌نجامدانى بیست یارى خاوه‌نى 38خاڵه‌ و له‌ پێشه‌نگی یانه‌كانى كوردستان دێت.
كارزان كانه‌بی

Top