هه‌ولێر له‌ قۆناغی دووه‌م هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌

هه‌ولێر له‌ قۆناغی دووه‌م هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌

هه‌ولێر له‌ قۆناغی دووه‌م هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌
تیپى پى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه‌ هه‌ر چه‌نده‌ ئاست و ئه‌نجامى وه‌كو پێویست نه‌بووه‌ له‌م وه‌رزه‌ى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی، هه‌ر چه‌نده‌ یانه‌كه‌ چوار ڕاهێنه‌رى گۆریوه‌ له‌ خوله‌كه‌، به‌ڵام بۆ جار چواره‌میش كارگێڕى یانه‌كه‌ به‌فه‌رمى متمانه‌ى به‌خشیه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ڕاهێنه‌رانى به‌ ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب عه‌باس عوبێد وه‌كو ڕاهێنه‌ر و حوسام فه‌وزی وه‌كو یاریده‌ده‌رى ڕاهێنه‌ر، مامۆستا عه‌بدول قادریش وه‌كو یاریده‌ده‌رى ڕاهێنه‌رى یانه‌كه‌ له‌ شوێنى خۆی مایه‌وه‌، له‌ یه‌كه‌م ده‌ستبه‌ركاربوونیشى وه‌كو ڕاهێنه‌ر توانیان له‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ى كه‌ربه‌لا سێ خاڵى
گرینگ به‌ده‌ست بهێنن، به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش كارگێڕى هه‌ولێریش نیازی ئاشت كردنه‌وه‌ى هانده‌رانیان هه‌یه‌، یانه‌ى هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه‌ به‌ وه‌رزێكى سه‌خت گوزه‌رى كرده‌وه‌ هه‌ر چه‌نده‌ هه‌ر یه‌ك له‌ ڕاهێنه‌رانى یانه‌كه‌(نزار مه‌حروس و غازی فه‌هد) ده‌ستنیشان له‌ كاركێشاوه‌ته‌وه‌ و (عه‌بدول قادر حوسێن)خۆى داواى هێنانى ڕاهێنه‌رێكى كردبوو بۆ شوێنى خۆى، له‌ ئێستادا یانه‌ى هه‌ولێر هه‌موو هه‌ولێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ بگاته‌وه‌ نێو ڕكابه‌رییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی، هه‌ر چه‌نده‌ ئێستا له‌ ریزبه‌ندی یانه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی له‌ خانه‌كانى خواره‌وه‌ى ریزبه‌ندی یانه‌كان دێت، بۆیه‌ ده‌یانه‌وێ به‌ هه‌ر نرخێك بێت دۆخێكى باشتر بۆ یانه‌كه‌ بڕه‌خسێنن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له‌ خانه‌كانى پێشه‌وه‌ خۆیان نزیك بكه‌نه‌وه‌، كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ولێر ده‌یانه‌وێ قۆناغی دووه‌م بكه‌نه‌ قۆناغی هه‌ستانه‌وه‌ى تیپه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن شان به‌ شانى هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى ترى كوردستان نه‌ورۆز و دهۆك و زاخۆ كێبڕكێ له‌ سه‌ر به‌ده‌ست هێنانى ئه‌نجامى گه‌وره‌ بكه‌ن له‌ خولى نایابى عێراقی، هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌م تیپه‌ خاوه‌نی كۆمه‌لێك یاریزانى به‌توانایه‌ و ده‌توانن ئه‌نجامى گه‌وره‌ به‌ده‌ست بهێنن به‌م یاریزانانه‌، یانه‌كه‌ش هه‌موو پاڵپشتییه‌كی تیپه‌كه‌ ده‌كات بۆ سه‌ركه‌وتنه‌وه‌ بۆ ریزه‌كانى پێشه‌وه‌.
كارزان كانه‌بی

Top