خه‌ونى گه‌وره‌م هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتن تۆماربكه‌م
مه‌ستان یاریزانى گۆره‌پان و مه‌یدانى یانه‌ى سیروانى نوێ
خه‌ونى گه‌وره‌م هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتن تۆماربكه‌م
هه‌ر چه‌نده یارى گۆڕه‌پان و مه‌یدان له شاره‌كانى كوردستان وه‌كو پێویست گرینگی پێ نه‌دراوه، به‌ڵام شارى سلێمانى هه‌موو كات پێشه‌نگ بووه له یارییه‌كانى گۆڕه‌پان ومه‌یدان، و جگه له دروست كردنى چه‌ندین یاریزانى به‌توانا له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان و بگره له عێراقیش له پله‌كانى پێشه‌وه‌ن، یانه‌ى سیروانى نوێ یه‌كێكه له‌و یانانه‌ى كه به‌رده‌وام هه‌وڵى پێگه‌یاندنى یاریزانانى ئاسته‌كانى ته‌مه‌ن ده‌دات و خاوه‌نى چه‌ندین كچه ئه‌ستێره‌یه له‌م یارییه، یه‌كێك له یاریزانه به‌تواناكانى یانه‌كه‌ش مه‌ستان عومه‌ر-ه ئه‌و ماوه‌یه‌كه له ناو گۆڕه‌پانه‌كانى كوردستان و عێراق ده‌بینرێ به‌تایبه‌ت له یارى ڕاكردنى 400م به شداره و خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى باشه ناوبراو له دایك بووى ساڵى 2005ى پارێزگاى سلێمانییه، ته‌نیا یارى بۆ یانه‌ى سیروانى نوێی كردیه،ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیاریكمان لێ كرد ئه‌وه‌یش به‌مجۆره وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه:كارزان كانه‌بی
*چۆن بوو بڕیارت دا یارى گۆڕه‌پان و مه‌یدان هه‌ڵبژێریت؟
- ماوه‌ى سالێكه ئه‌م یارییه ده‌كه‌م و هه‌ستێكى تایبه‌تى پێ به‌خشیووم
* هه‌ست ناكه‌ى یارییه‌كى قورست هه‌ڵبژاردوه ؟
-خولیاى منداڵیم بووه.
*پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنى ئه‌م یارییه له چى ده‌بینی ؟
- هه‌ر چه‌نده ئه‌م یارییه یارییه‌كى قورسه، به‌ڵام بۆ من چێژ به‌خشه، هه‌وڵى به‌رده‌وام ده‌ده‌ین ۆ ئه‌وه‌ى ئاستمان باش بێت.
*ئاستى یارى گۆڕه‌پان و مه‌یدان چۆن ده‌بینى له كوردستان؟
-به بۆچوونى من له ئێستادا ئاستێكى باشه له به‌شێك له شاره‌كانى كوردستان گرینگی پێ ده‌درێت وه‌كو پێویست.
*پێت باشه چى بكرێت ، بۆبهرهووپێشبردنى ئه‌م یارییه له كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى بگاته ئاستێكى به‌رز؟
-هاندانى یاریزانان زۆر گرینگه، چونكه یاریزانان ده‌بێت پێداویستییه‌كانیان بۆ دابین بكرێ و هانبدرێن به گشتى بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه لوتكه‌ى ئه‌م یارییه.
*خه‌ونى تۆ له‌م یارییه چییه؟
-خه‌ونى گه‌وره‌م هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتن تۆماربكه‌م، وه بگه‌م به ئه‌نجامى گه‌وره.
*باشترین ئه‌نجامه‌كانت وه‌كو یاریزان؟
-له ڕاكردنى 400م ئه‌نجامه‌كانم وه‌كو پێویست بووینه و ده‌مه‌وێ هه‌وڵى باشتر بده‌م.
* گرێبه‌ستت بۆ نه‌هاتووه له یانه‌كانى تر؟
-تاكو ئێستا نه‌خێر.
*هیواو ئاواتت له‌م یارییه؟
-هیوام ئه‌وه‌یه بگه‌م به خهونهكان.
*خانه‌واده‌كه‌ت تا چه‌ند هاوكارتن؟
-سوپاسى خانه‌واده‌كه‌م ده‌كه‌م تا ڕاده‌یه‌كى زۆر باش هاوكارمن.
*چى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئافره‌تى وه‌رزشوان زیاتر ڕوو له‌م یارییه بكه‌ن؟
- به هاندانى زیاتر و پشتگیری كردنى ئافره‌تى وه‌رزشكار ئه‌م یارییه ڕوو له باشتر بوون ده‌بێ و یاریزانى زیاتریش ده‌بێ.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
-زۆر سوباس بۆ گۆڤاری گوڵان بۆ ئه‌و خزمه‌ته به‌رده‌وامه‌ى به وه‌رزشیی ناوخۆ.