هه‌ولێر و رانیه‌ پلێتى خولى نایابیان به‌ده‌ست هێنا، زانكۆی جیهانیش دابه‌زی

هه‌ولێر و رانیه‌ پلێتى خولى نایابیان به‌ده‌ست هێنا، زانكۆی جیهانیش دابه‌زی

هه‌ولێر و رانیه‌ پلێتى خولى نایابیان به‌ده‌ست هێنا، زانكۆی جیهانیش دابه‌زی
كارزان كانه‌بی
له‌ میانى یارییه‌كانى دواین گه‌ڕى خولى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان له‌ چه‌ند یاریگایه‌كى شاره‌كانى كوردستان ژماره‌یه‌ك یارى گرنگ و چاره‌نووساز به‌رێوه‌چوو، هه‌ولێر له‌ سه‌ر یاریگاى خۆى میواندارى یانه‌ى زانكۆی جیهانى كردو یارییه‌كه‌ى به‌ ئه‌نجامى(3-0)گۆڵ لێ برده‌وه‌ و بووه‌ پاڵه‌وانى خولى پله‌ یه‌كه‌كان و سه‌ركه‌وت بۆ خولى نایابى كوردستان، زانكۆی جیهانیش دابه‌زی بۆ ریزى یانه‌ پله‌ دووه‌كانى كوردستان، له‌ ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆی راپه‌رینیش به‌ ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌كى زۆرى هانده‌ران، هه‌ردوو یانه‌ى رانیه‌ و سێمێل به‌یه‌ك گه‌یشتن، له‌م یارییه‌شدا یاریزانانى هه‌ردوو یانه‌ ئاستێكى باشیان پێشكه‌ش كردو به‌ گۆلێك یه‌كسان بوون، و یانه‌ى رانیه‌ خۆى گه‌یانده‌ خولى نایابی كوردستان دواى 27 ساڵ له‌ چاوه‌ڕوانى، یانه‌ى سلێمانیش سه‌ڕه‌راى گۆڵباران كردنى یانه‌ى بازیان به‌ ئه‌نجامى (5-1)گۆڵ یارییه‌كه‌ى برده‌وه‌، به‌َڵام ده‌بێ یاری پاشكۆ بكات له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كى خولى نایابى كوردستان، هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى برادۆست و گاره‌ش دابه‌زین بۆ ریزى یانه‌ پله‌ دووه‌كان.

Top