گواستنەوەی ٢٥٠ هەزار تۆن نەوتی ڕووسیا لە ڕێگەی کازاخستانەوە بۆ ئۆزبەکستان

گواستنەوەی ٢٥٠ هەزار تۆن نەوتی ڕووسیا لە ڕێگەی کازاخستانەوە بۆ ئۆزبەکستان

 

 

 

تا کۆتایی ئەمساڵ ٢٥٠ هەزار تۆن نەوتی ڕووسیا لە ڕێگەی خاكی کازاخستانەوە بۆ ئۆزبەکستان دەگوازرێتەوە.

کۆمپانیای نیشتمانی گواستنەوەی نەوتی کازاخستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کە ئۆپەراسیۆنی گواستنەوەی ٢٥٠ هەزار تۆن نەوتی ڕووسیا بۆ ئۆزبەکستان لە ڕێگەی خاكی کازاخستانەوە دەستیپێکردووە.

هەروەها کۆمپانیای نیشتمانی گواستنەوەی نەوتی کازاخستان پلانی گواستنەوەی ٢٥٠ هەزار تۆن نەوتی ڕووسیای لە ڕێگەی بۆرییەکانی کازاخستانەوە بۆ ئۆزبەکستان تا کۆتایی ئەمساڵ ڕاگەیاند.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top