پۆلیسی بەلجیکا ٨ کەسی بە تۆمەتی تیرۆریستی دەستگیرکرد

پۆلیسی بەلجیکا ٨ کەسی بە تۆمەتی تیرۆریستی دەستگیرکرد

 

 

داواکاری گشتی فیدراڵی بەلجیکا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند: کە پۆلیس لە کاتی لێکۆڵینەوە لە پلانی گوماناوی بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی لە بەلجیکا هەشت کەسی دەستگیر کردووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، درەنگانی ڕۆژی دووشەممە، هێرش بۆ سەر ماڵەکانی برۆکسلی پایتەخت و شاری بەندەری ئەنتۆرپ و شارۆچکەی سنووری ئۆپن ئەنجامدراوە.

سەرچاوەیەکی دادوەری بەلجیکی گوتی، دەستگیرکراوەکان "کەسانی زۆر گەنجی توندڕەون" کە گومانیان لێدەکرێت ئەندامی "بزووتنەوەی جیهادی" بن.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top