كراسی بووكێنیی نێو دەریا

كراسی بووكێنیی نێو دەریا

شانۆگەریی (DYBBUK) باس لە ئافرەتێك دەكات هەست بە ڕۆحی خۆشەویستە مردووەكەی دەكات، كە لە شانۆگەرییەكەدا كراسێكی بووكێنیی لەبەرە، كچە هونەرمەند و شانۆكاری ئیسرائیلی (ساگاڵت لانداو - Sigalit Landau) لەدایكبووی (1969)یە، بیرۆكەكەی ئەو بوو كە ئەگەر ئەو كراسە بخاتە ناو دەریای مردوو، چی بەسەر دێت، دوای ئەوەی بیرۆكەكەی جێبەجێ كرد و كراسە بووكێنییەكەی نێو شانۆگەرییەكەی بۆ ماوەی سێ مانگ خستە نێو دەریای مردوو و چاودێریشی بۆ دانا، لە ئەنجامدا كراسەكە وەك كریستاڵ دەركەوت، كە ڕەنگی كراسەكە لە ڕەشەوە بۆ سپی گۆڕا، تەواوی ڕەنگە ڕەشەكەی كراسەكە نەما، ئێستا ئەو كراسە لە پیشانگای (مارلبۆرۆ) لە شاری لەندەن دانراوە، هەروەها لە سەریشی نووسراوە (ڕۆحی مردووەكان ناخی كەسەكان سپی و پاك دەكەنەوە).

Top