ستایلی خشڵەكان بەپێی سەردەمی كلاسیك هەڵبژێرە

ستایلی خشڵەكان بەپێی سەردەمی كلاسیك هەڵبژێرە

خشڵەكان هەر یەكە لە سەردەمێكدا دەركەوتوون، بەم چەشنە بوونەتە مۆدێكی كلاسیك، كە هەر یەكێكیان بەپێی شێوە و نەخش و جۆرەكانی ئێكسسوارەكان بۆ چەند سەردەمێك پۆلێن دەكرێن، كاتێك شارەزای پۆلێنەكانیان بیت، ئەو كاتە بە ئاسانی دەتوانی جۆرەكەی خۆت دەستنیشان بكەیت، خشڵەكانی سەردەمی یەكەم لە نێوان ساڵانی (1836 تا 1901) بە مۆدی كریستاڵەكان ناسراون، یان ئەو ئێكسسوارانەی ڕەنگیان ڕوون و سپییە، هەروەها ئەو ئێكسسوارانەی شێوەی گوڵیان پێوە دیارە. سەردەمی دووەم بریتییە لە (1890 تا 1919)، گوزارشت لە ئێكسسوارەكانی شێوە ورد و بچووك دەكات، كە بۆ دەرچوون و دەوامی فەرمی گونجاون. ستایلی ئێدواردی كە لە ساڵانی (1901 تا 1920) دەگرێت، بریتییە لەو ئێكسسوارانەی كە تێكەڵن و چەندین شێوە لە خۆ دەگرن، بۆ ئاهەنگ و بۆنەكان دەپۆشرێن و لە ڕەنگەكانی سپی و ڕەشن. ستایلی (ئارت دیكۆ)ی (1920 تا 1935) بریتییە لە جۆرەكانی بەرد و یاقووت و ئەڵماس، كە بۆ زەماوەند و هاوسەری بەكاردێت. ستایلی ئەلریترۆ، باس لە ستایلی ساڵانی (1935 تا 1950) دەكات كە بریتییە لە ئێكسسواری شێوەی میدالیا و بەردی گەورە و موورو و مەرجانی نێو دەریاكان.

Top