چۆنیەتی ئەنجامدانی مامەڵەی گواستنەوەی خاوەنداریەتی موڵك

چۆنیەتی ئەنجامدانی مامەڵەی گواستنەوەی خاوەنداریەتی موڵك

ئەگەر وەرگرتنی وێنەی تۆماری خانوەكە لە دائیرەی تاپۆ، یان كە لەلای فرۆشیار بوو لێی وەربگرێت، وەرگرتنی ئیستمارە لە دائیرەی تاپۆ یان لای عەریزە نووسەكان، پاشان پڕكردنەوەی ئیستمارەكە بە گوێرەی وێنەی تۆماری موڵكەكە، دانانی مامەڵەكە لە تاپۆ بۆ كەشف و لیژنەی كەشف دەچێت، بۆ خەمڵاندنی موڵكەكە، وەك لایەنی شكڵی نرخێك دادەنێن كە نرخی موڵكەكە دەبێت بە نزیكیی نرخی بازاڕ و، مەرج نییە نرخی ڕاستەقینەی موڵكەكە بێت، ئینجا بردنی ئەو ئیستمارەو و وێنەی تۆمارە و وەكالەتەكە ئەگەر هەبوو، بۆ دائیرەی ئاو و كارەبا، بۆ ئەوەی مۆری لێ بدەن كە فرۆشیار یان كڕیار ئەستۆی پاكە و قەرزدار نییە، خۆ ئەگەر قەرزداری ئاو و كارەبا بوو، ئەگەر پارەكە نەدات ئیشەكەی بۆ ناكرێت، ئینجا بردنی بۆ فەرمانگەی باجی خانوبەرە بەهەمان شێوەی خاڵی سێ بۆ ئەستۆپاكی، پاشان سەردانیكردنی شارەوانی بۆ بەشی هونەری و زەویوزار بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی و مۆرلێدان، دواتر لیژنەكە موڵكەكە دەخەمڵێنێت، گریمان ئەلێ 15 ملیۆن، ئەبێت بۆ هەر یەك ملیۆن 30 هەزار بدەیت. وەك ڕسوماتی تاپۆ، پاشان دەچێت بۆ زەڕیبەی دەخل لەوێش بۆ هەر ملیونیك 5 هەزارت لێ وەردەگرن، لەوێشەوە بۆ دائیرەی تاپۆ، لێرەدا ئیشەكت تەواو دەبێت و دوای مانگێك بۆ دوو مانگ، دەتوانیت تاپۆكە وەربگریتەوە، ئەوە بۆ ئەوەیە كە موڵكەكە بەناوی كەسێكەوەیە و ئەتەوێت تاپۆكە بگوازرێتەوە بۆ سەر كەسێكی دیكە.

Top