پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان

پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان


بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەکەم.
لە خودای مەزن داواکارم عیبادەت و نزا و ڕۆژووی هەمووان قبووڵ بکات و مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ببێتە هەوێنی خێر و بەرەکەت و ڕووناکی بۆ هەموو لایەک.
مەسعود بارزانی
30ی شەعبانی 1444
22ی ئاداری 2023

Top