لە نەورۆزدا (گۆران ساڵح) بە وێنەیەكی منداڵیی پیرۆزبایی دەكات

لە نەورۆزدا (گۆران ساڵح) بە وێنەیەكی منداڵیی پیرۆزبایی دەكات

بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی کوردی و جەژنی نەتەوەیی نەورۆزەوە گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر (گۆران ساڵح) لەگەڵ بڵاوكردنەوەی پەیامی پیرۆزبایی,وێنەیەكی كۆنی خۆی بڵاوكردەوە كە وێنەكە بۆ نزیكەی 24 ساڵ لەمەوپێش دەگەڕێتەوە .

گۆران ساڵح لە نوێترین بڵاوكراوەیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام وێنەیەكی خۆی بڵاوكردەوە كە تێیدا لە تەمەنێكی زۆر بچووكدا دەردەكەوێت و جەژنی نەتەوەیی نەورۆز لە هاوڕێیان و هەوادارانی پیرۆز دەكات,هەروەها گۆران دەربارەی وێنەكە ئاماژەی بەوە داوە كە وێنەكە بۆ نەورۆزی ساڵی 1999 دەگەڕێتەوە .

لە نەورۆزدا (گۆران ساڵح) بە وێنەیەكی منداڵیی پیرۆزبایی دەكات

گۆران ساڵح یەكێكە لەو هونەرمەندانەی كە ساڵانێكی زۆرە لە بواری موزیك و گۆرانی دەركەوتووە و خاوەنی ژمارەیەك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییە,لە ئێستادا مامۆستایەو لە پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی هەولێر وانە دەڵێتەوە,دوور لە كاری موزیك و گۆرانی دوایین كاری گۆران ساڵح بریتی بوو لە كورتە فیلمی (كەیج) كە ڕێگا بەرزنجی كاری دەرهێنانی ئەنجامداوەو هەریەك لە گۆران ساڵح و كەزیە كاردۆ و سەنگەر ئاكرەیی لە فیلمەكەدا بەشدارن .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top