بۆچی نابێت پشت ئێشە فەرامۆش بكرێت؟

بۆچی نابێت پشت ئێشە فەرامۆش بكرێت؟

ئازار لە بەشی خوارەوەی پشت كە بۆ قاچەكان بڵاوبێتەوە و هاوكات بێت لەگەڵ گرفت لە جووڵە یان چالاكیی فیزیكیی رۆژانەدا، لەوانەیە كە لە ئەنجامی خزینی كڕكڕاگە یان قۆریی دیسكی نێوان بڕبڕەكانی پشت بێت Disc herniation كە بە وێنەگرتنی رەنینی موگناتیسی MRI دەستنیشان دەكرێت. هەندێك جار ئازاری پشت لەبەر نەخۆشیی دیكە لە دەرەوەی ستوونی پشتدا روو دەدات، كە نیشانەكانی بریتین لە سووك نەبوونی ئازاری پشت پاش حەسانەوە و زیادبوونی ئازار لەكاتی شەودا، بۆنموونە كەمیی مەشقی وەزرشی، كێشی زیاد و قەڵەوی، جگەرەكێشان، هەڵگرتنی تەنی قورس بە شێوەیەكی ناڕێك، لەگەڵ گرفتە دەروونییەكان. ئەو نیشانە مەترسیدارانەی كە ئەگەر هاوكات بن لەگەڵ پشت ئێشە، كە هەرگیز نابێت فەرامۆش بكرێن بریتین لە: بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش، كەمبوونەوەی كێشی لەش بەبێ هۆكارێكی روون، تووشبوون بە هەر جۆرێكی شێرپەنجە لە هەر بەشێكی لەشدا، بەردەوامبوونی ئازاری پشت بۆ ماوەی چوار هەفتە یان زیاتر، زەبر بۆ بڕبڕەكانی پشت، پشت ئێشە پێش تەمەنی 20 ساڵی و پاش تەمەنی 50 ساڵی.

 

Top