پۆپجی مۆبایل دۆخی نوێی بیناسازی زیاد دەکات

پۆپجی مۆبایل دۆخی نوێی بیناسازی زیاد دەکات


پۆپجی مۆبایل دۆخی نوێی بیناسازی زیاد دەکات لە نوێکاری 2.5 لە میانەی ساڵیادی 5 ساڵەی خۆی


پۆپجی مۆبایل
یەکێکە لە یارییە بەناوبانگەکانی مۆبایلە زیرەکەکان لە جیهاندا، پێنجەمین ساڵیادی خۆی بە نوێکردنەوەی نوێی 2.5 دەگێڕێت، کە بیناسازی تەواو نوێی “World of Wonder” لەخۆدەگرێت کە یاریزانەکان کارا دەکات بۆ دروستکردنی ناوەڕۆکی تایبەت لە ناوەوە یارییەکە بە هەردوو شێواز و نەخشە دروست بکەن. جگە لەوەش، بوار و کەرەستەی نوێ و خەلاتی نوێی تێدایە وەک بەشێک لە ئاهەنگەکانی پێنجەمین ساڵیادی پۆپجی مۆبایل، لەگەڵ نوێکارییەکانی Payload، Metro Royale Mode، خولی چوارەمی وەرزی 11، و تکتی وەرزیی بۆ مانگی 21، کە کۆمەڵێک کەرەستە و شتومەکی جوانکاری نوێ دەهێنێتە ناو یاریەکەوە.
ئەمڕۆ کۆمپانیای پۆپجی مۆبایل بە خۆشحاڵییەوە World of Wonder ڕادەگەیەنێت کە شێوازێکی بیناسازی بێبەرامبەرە و ئەگەری بێکۆتایی و ڕێگەی تەواو نوێ دەدات بە یاریزانان بۆ یاریکردن لە پۆپجی مۆبایل. بە خستنەبازاڕی تاقیکاری لە 16ی ئازار، یاریزانەکان دەستبەجێ دەتوانن ئەو ئەگەرانە ببینن کە ئەم مۆدە پێشکەشی دەکات بە بازدان بۆ ناو نەخشەی نوێ و مۆدە نوێیەکان وەک بەشێک لە جیهانی سەرنجڕاکێشی World of Wonder. هەروەها لە قۆناغی تاقیکاری World of Wonder یاریزانەکان چانسی ئەوەیان دەبێت کە خەیاڵەکانیان ئازاد بکەن بە تایبەتمەندییەکانی مۆدە نوێیەکەوە. چاوەڕوانی زانیاری زیاتر بن لەسەر تایبەتمەندی مۆد لە World of Wonder لە داهاتوویەکی نزیکدا.
وە لە قۆناغەکانی داهاتووی تاقیکردنەوەی World of Wonder، سەنگەرەکە دەبێتە گۆڕەپانێکی یاری ئەندازیاری کە چوار دیمەنی سروشتی تێدایە کە لە بنەڕەتەوە دەتوانرێت دروست بکرێتەوە، کە ئیلهامیان لە هەندێک لە شوێنە بەناوبانگەکانی نەخشەی Erangel وەرگرتووە - لەنێویاندا Bird’s Perch و Coral Reef و Jade Realm لەگەڵ خودی دیمەنی سروشتی Erangel. یاریزانان دەتوانن تایبەتمەندی بیناسازی بە بابەتی جیاواز و کەرەستە و شێوازی بیناسازی لە ڕێگەی کۆمەڵێک ئامرازی تایبەتەوە کەڵک وەربگرن بۆ لەبەرگرتنەوە و سڕینەوە و سوڕانەوە و نزیک کردن و زۆر شتی تر.
بە تایبەتمەندی پێشکەوتووتر، دیزاینەرانی ناو یارییەکە دەتوانن تایبەتمەندییەکانی بە کۆمەڵێک شێوازی جیاوازی یاریکردن پێناسە بکەن کە لە بەرامبەردا شێوازی نوێی یاریکردن لە پۆپجی مۆبایل دابین دەکات! دروستکەرانی ناوەڕۆکی World of Wonder دەسەڵاتیان پێدەدرێت بۆ دروستکردنی ئەزموون لە سەرانسەری جۆرە جیاوازەکاندا، لەوانە چەکداری و پێشبڕکێ و باتڵ ڕۆیاڵ و زۆر شتی تر.
بەڵام نیگەرانی ناوێت- بۆ ئەوانەی کە دروستکردنی هەموو شتێک لە سفرەوە بە زۆر زەحمەت دەبینن، دوو مۆدی ئامادەکراو بەردەست دەبن: وەک Erangel Mod کە فۆرماتەکەی باتڵ ڕۆیاڵی پێشوەختە دەخاتە ڕوو، و Craft Mod کە وەک چوار بە چوار کاردەکات Team Deathmatch لە نەخشەیەکی تەواو نوێدا کە بە بەکارهێنانی World of Wonder دروستکراوە.
هەرچەندە تایبەتمەندیەکانی دەستکاری کردن بە شێوەیەکی بەرفراوان لە تاقیکاریدا بەردەست نابێت، بەڵام لە 16ی ئازارەوە یاریزانەکان دەتوانن بەدواداچوون بۆ ئەو نەخشە و مۆدانە بکەن کە لەلایەن یاریزانەکانی ترەوە دروستکراون، بۆ ئەوەی ئیلهامیان لە ناوەڕۆکەکەیان وەربگرن لەکاتی دروستکردنی ناوەڕۆکی تایبەت بە خۆیان! World of Wonder لیستی پێشنیارەکانی هەیە کە دیزاینە پێشنیار کراوەکانی فەرمی و بەناوبانگترینەکان پیشان دەدات بۆ ئەوەی ئێوەش تاقی بكەنەوە
هەروەها نوێکردنەوەی 2.5 لە 18ی ئازار هاوڕێی ئاهەنگەکانی پێنج ساڵەی پۆپجی مۆبایل دەبێت، لەنێویاندا ناوچەی Imagiversary کە یاریزانەکان دەتوانن ئاهەنگی لەدایکبوونی یارییە دڵخوازەکەیان باتڵ ڕۆیاڵ لە دوو ناوچەی Imagination Plazas لە Erangel بگێڕن و کێبڕکێ لەسەر سندوقە گەورەکە بکەن لە سەنتەرەکە یان سەردانی ناوچەی بچوکی Imagination Districts بکەن لە دەوروبەری خەیاڵ لە دەوروبەری Erangel و Livik بۆ کۆکردنەوەی پاداشتە نایابەکان.
هەروەها چوار کەرەستەی نوێ بەردەست دەبن بۆ زیادکردنی خۆشی ئاهەنگەکە، لەوانە داپۆشەری Block Cover ی ڕەنگاوڕەنگ کە لە ئاگری دوژمن دەتپارێزێت و یارمەتیت دەدات لە پردەکە بپەڕیتەوە، و Supply Converter کە پێداویستییەکان دەگۆڕێت بۆ شتومەکی وەرزەکانی ڕابردوو یان شتە تەواو نوێکان و Trampoline Portable کە یاریزانەکان هەڵدەداتە ئاسمان و Dual-Purpose Cannon، کە دەبابەیەکە بۆ هەڵدانی موشەک یان هەڵدانی یاریزانانە بۆ ئاسمان!
جگە لەوەش، نوێکارییەکانی 2.5 شێوازەکانی Payload و Metro Royale کە لە یارییەکەدا بەردەست دەکات، بۆ باشترکردنی ئەزموونی یاریزانان لەوانەش زیادکردنی ئۆتۆمبێلی قورس لە Payload و بابەتی جوانکاری نوێ و میکانیکی نوێی پاداشت لە Metro Royale.
یاریزانان پێویستە خۆیان بۆ قۆناغی چوارەمی وەرزی یازدە و تکتی وەرزی مانگی 21 ئامادە بکەن، کە ناوەڕۆکی نوێی زیادە و پاداشت و بابەتی جوانکاری لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت.
دەتوانن ووردەکاری تەواوی ئەو شتانە بخوێننەوە کە نوێکردنەوەی 2.5ی پۆپجی مۆبایل پێشکەشی دەکات لە تێبینییە فەرمیەکاندا کە لێرەدا بەردەستە.
پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەم زووانە شتێکی تایبەت بگاتە بەرەکانی شەڕ بۆ ئەو یاریزانانەی حەز دەکەن لە هێڵی خێرادا لێبخوڕن. چاوەڕوانی نوێکاری زیاتر بن وەک بەشێک لە هاوبەشیەکی نوێ کە هێشتا ڕانەگەیەندراوە لەگەڵ دروستکەرانی ئۆتۆمبێلی بەناوبانگی جیهانی.

نوێکردنەوەی 2.5ی پۆپجی مۆبایل بەم زووانە بەردەست دەبێت! ئێستا یارییەکە بە بێبەرامبەر لە App Store و Google Play Store دابەزێنە.

Top