شێف حەیدەر دیک و سامسۆنگ هەڵمەتێك رادەگەیەنن

شێف حەیدەر دیک و سامسۆنگ هەڵمەتێك رادەگەیەنن

کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاوبەشی خۆی لەگەڵ چێشتلێنەری بەتوانای عێراقی، حەیدەر دیک ڕاگەیاند لە میانەی زنجیرەیەکی چوار ڤیدیۆیی ناوازەی چێشتلێنان. ئامانج لە گرتە ڤیدیۆییەکان تیشک خستنە سەر تایبەتمەندییە ناوازەکانی چێشتلێنەری سەردەمی قەبارەی 90 سم لە سامسۆنگەوە کە بەم دواییە لە بازاڕەکانی عێراقدا خستیە بازاڕەوە، هاوکات شێف حەیدەر داهێنانەکانی لە چێشتخانەکە دەخاتە ڕوو.

حەیدەر دیک چێشتلێنەرێکی بەناوبانگی عێراقییە و خولیای چێشتلێنان و هاوبەشکردنی ئەزموونی چێشتلێنانەکەی لەگەڵ کەسانی دیکە هەیە لەڕێگەی هەژمارەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، کە تێیدا ڕێچکە و ڕێنماییەکانی چێشت لێنان لەگەڵ زیاتر لە 800 هەزار فۆڵۆوەر لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بڵاودەکاتەوە. ئەو ڤیدیۆیانەی کە لەلایەن شێف حەیدەر دیکەوە پێشکەش دەکرێن، تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی چێشتلێنەری سامسۆنگ پیشان دەدەن، هەروەها پیشانی دەدەن کە چۆن ئەم چێشتلێنەرە پێشکەوتووە دەتوانێت یارمەتی بەکارهێنەران بدات بۆ ئامادەکردنی ژەمە بەتامەکان بە خێرایی و بە ئاسانی.

چێشتلێنەری سەردەمی سامسۆنگ بە قەبارەی 90 سم و توانای 89 لیتری هەیە بۆ فڕنی ناوەوە، بەو پێیەی چێشتلێنەرەکە بە دیزاینێکی زۆر سەرنجڕاکێش و تایبەتمەندی و سوودەکانیەوە هاتووە کە وایکردووە ببێتە ئامانجی هەموو ئەو کەسانەی هەوڵی دابینکردنی نوێترین داهێنانەکان دەدەن بۆ چێشتخانەکانیان، ئەمەش ئەوەیە کە سامسۆنگ کاری لەسەر کردووە.

ڤیدیۆکان لە کەناڵەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی کۆمپانیای سامسۆنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پەڕەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی شێف حەیدەر دیک نمایشکراون. هەروەها بینەرانی شێف دەرفەتیان دەبێت بۆ فێربوونی چۆنیەتی دروستکردنی چوار ڕێچکەی بە تام بە بەکارهێنانی چێشتلێنەری سەردەمی سامسۆنگ و دۆزینەوەی سوود و تایبەتمەندییە ناوازەکانی.

Top