هوتێل و پاسێكی دوو نهۆمی

هوتێل و پاسێكی دوو نهۆمی

كردنی پاسەكان بە هوتێل، یەكێكە لە بیرۆكەكانی ئافرەتێكی بەریتانی بە ناوی (سوزان وایت) كە تەمەنی (53) ساڵە و لەگەڵ هاوسەرەكەی بە ناوی (فیلیب)، بوون بە خاوەنی سەیرترین هوتێل، كە هوتێلەكەیان بریتییە لە پاسێكی دوو نهۆمی، بیرۆكەكەیان بەم جۆرە بوو: كاتێك پاسێكی دوو نهۆمیی كۆنی مۆدێل (1969)یان دۆزییەوە، بیریان بۆ ئەوە چوو كە بیكەن بە هوتێلێك، دوای تێچووی (80) هەزار دۆلار، ئێستا پاسەكە بووەتە هوتێلێكی ناوازە، هەموو كەسێك دەتوانێت لە نێو ئەو پاسەدا بخەوێت و گەشتێكیش بكات، نرخی مانەوەی هەر شەوێك لە نێو ئەو پاسەدا (400) یۆریە.

 

Top