سوودەكانی كەم خواردنی گۆشت

سوودەكانی كەم خواردنی گۆشت

 پسپۆڕان جەخت دەكەنەوە كە بۆ تەندروستیی باشتر واباشترە كە زیاتر خۆراكی رووەكی بخورێت و بڕی گۆشتەكان كەم بكرێنەوە، بۆنموونە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ و نەخۆشیی شەكرە كەم دەبێتەوە. سوودەكانی كەمكردنەوەی گۆشت لە خۆراكی رۆژانەدا:

•  كەمبوونەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە، بۆنموونە لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە رۆژانە خواردنی تەنیا 50 گرام گۆشت ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە تا رێژەی 11% بەرزدەكاتەوە.

• زیاتر ژیان، لەوكاتەی كە زۆربەی ئەو كەسانەی كە بۆ ماوەی 100 ساڵ یان زیاتر ژیاون كەسانی رووەكی بوون و بە كەمی گۆشتیان خواردووە.

• كەمبوونەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ و جەڵتەی مێشك Stroke، چونكە ئەمە روونە كە زیاد خواردنی گۆشتی سوور هاندەرە بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆڵی خوێن كە هەردووكیان ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی خوێنبەرەكانی دڵ و نۆرەی دڵ و جەڵتەی مێشك زیاد دەكەن.

Top