ناجیا عوشاق ئێوارانی پاییز بڵاو دەكاتەوە

ناجیا عوشاق ئێوارانی پاییز بڵاو دەكاتەوە

ئێوارانی پاییز دووەم كلیپی خانمە هونەرمەندی رۆژهەڵاتی كوردستانە،
ئەم گۆرانییە نوێیەی ناجیا لەلایەن ئەحمەدی عوشاق دەرهێنانی بۆ كراوە و بەرهەم هاتووە، میكس وماسترینگی فەرهاد كوهی، وێنەگرتن بەهنامی چاك-ە. كلیپەكە لە رۆژهەڵاتی كوردستان تۆمار كراوە.

ناجیا عوشاق كە دەرهێنەری چەندین كورتە فیلمی سینەماییە، دەربارەی دەرهێنەرەكانی فیلمی سینەمایی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەڵێت: «ئەگەر دوور لە گۆرانی باس لە دۆخی هونەر و كایە ڕۆشنبیرییەكانی ڕۆژهەڵات بكەم بەراورد بە باشووری كوردستان، دەتوانم ئەوە بڵێم كە ڕەوشی هونەر پێشكەوتوو ترە لە ڕۆژهەڵات، چونكە لەوێ‌ دەرفەتێكی زیاتر بۆ هونەرمەندان و دەرهێنەرانی فیلمە سینەماییەكان ڕەخساوە، كە بتوانن پەیوەندی بە یەكەوە بكەن و لە شوێنی تایبەت كۆببنەوە و بیروبۆچونەكانیان ئاڵووگۆڕ بكەن».

ناجیا عوشاق ئێوارانی پاییز بڵاو دەكاتەوە

سەبارەت بە پەیوەندیی نێوان هونەرمەندانی رۆژهەڵاتی كورڕستان گوتی: «جێگەی خۆشحاڵییە كە هونەرمەندانی ڕۆژهەڵات هەردەم ئامادەن بۆ هاوكاریكردنی یەكتری لە ئەنجامدانی كارە هونەرییەكاندا، ئەوەش وای كردووە كە ئەگەر حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان هاوكاریی هونەرمەندانیش نەكەن، زۆر كاریگەرییان لەسەر ناكات، هەروەها هەموو بەشە جیاوازەكانی هونەر پێگە و هەواداری تایبەتی خۆیان هەیە، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی، زیاتر گرنگی بە هونەری سینەما دەدرێت و، توانراویشە بە دەیان فیلمی سینەمایی دەرهێنانی بۆ بكرێت، كە ببنە جێگەی سەرنجی ناوەندە نێودەوڵەتییەكانی بواری هونەری سینەما».
ئەو دەرهێنەرەی سینەما گوتیشی، بەرارود بە ساڵانی ڕابردوو ڕۆڵێكی زیاتر بە ژنان دراوە لە بابەتە هونەرییەكاندا، چونكە ژنان بۆ خۆشیان هەنگاوێكی گەورەیان ناوە و توانیویانە بەربەستەكانی كۆمەڵگە بشكێنن و تواناكان وەگەڕ بخەن، تەنانەت لە هەندێك كاری هونەریدا ڕۆڵی ژنان زیاترە لە پیاوان».

Top