مۆدی قژی ڕەنگاوڕەنگ

مۆدی قژی ڕەنگاوڕەنگ

لە تازەترین مۆدەكانی قژی خانمان كە لەلایەن چەندین كچە ناوداری جیهان گرنگی پێ دراوە وەك (كیم كارداشیان و مایا دیاب) جەخت لەسەر مۆدی مارشملۆ بۆ ڕەنگی قژ دەكەنەوە، ئەو مۆدە بریتییە لە ڕەنگكردنی قژ لە شێوەی پەلكە زێڕینە، ئەو شێوازە و مۆدەیە لەلایەن كچێكی بەریتانی بە ناوی (میرا ئایس) خراوەتە ڕوو، دواتر بووەتە مۆدێكی باو، كە لە بەشی پشتە سەرەوە چەند تاڵێكی قژ لە ڕەنگێكە، وەك ئەوەی پەلكە زێڕینە بێت، مەبەست لەو مۆدە ئەوەیە كە هاوشێوەی ڕەنگەكانی بەهار وایە، بەم شێوەیە قژی ئافرەتان ڕەنگاوڕەنگ و جوانیی لێ دەبارێت و هەروەها ئارایشتێكی سەرنجڕاكێشی دەبێت.

 

Top