زەیتی گوێزی هیندی و تەندروستیی كۆڵۆن

زەیتی گوێزی هیندی و تەندروستیی كۆڵۆن

ئەگەرچی زەیتی گوێزی هیندی Coconut oil دەوڵەمەندە بە ترشە چەورییە تێرەكان، بەڵام ڕۆڵی گرنگی هەیە بۆ پاككردنەوەی كۆڵۆن لە بەكتریا و ماددەی زانبەخش و ڕێگریكردن لە بەفیڕۆدانی ڤیتامین و كانزا و چەند ماددەیەكی خۆراكیی گرنگی دیكە، لەگەڵ سووككردنی نیشانەكانی نەخۆشیی كرۆنز Crohn›s disease، هەروەها گرنگی هەیە بۆ خۆپاراستن لە چەند گرفتێكی دیكەی كۆئەندامی هەرس و گرفتی خۆراكی. لە لێكۆڵینەوەكاندا ئاماژە بەمەش كراوە كە زەیتی گوێزی هیندی ڕۆڵی هەیە بۆ لەناوبردنی زیاتر لە 93%ی خانەكانی شێرپەنجەی كۆلۆن. سوودە تەندروستییەكانی دیكە زەیتی گوێزی هیندی بریتین لە: چالاكیی دیژەبەكتریا و دژەڤایرۆس و دژەكەڕوو، كەمكردنەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، پاراستنی تەندروستیی پێست و هاندانی زووتر چاكبوونەوەی برینەكان، كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش، لەوانەشە كە ڕۆڵی هەبێت بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاستی شەكری خوێن و پەستانی خوێن.

 

Top