سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی فیدراسیۆنی نیشتمانیی جەنگاوەرانی دێرینی فەڕەنسا دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی فیدراسیۆنی نیشتمانیی جەنگاوەرانی دێرینی فەڕەنسا دەکات

سه‌رۆك بارزانی، پێشوازی له‌ شاندی فیدراسیۆنی نیشتمانیی جه‌نگاوه‌رانی دێرینی فه‌ره‌نسا ده‌كات و جه‌خت له‌ به‌رده‌وامی دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندی نیوان گه‌لی كورد و گه‌لی فه‌ره‌نسا كرایه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشەممە 13ی3ی2023، لە سەڵاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندی فیدراسیۆنی نیشتمانیی جەنگاوەرانی دێرینی فەرەنسا کرد کە پێکهاتبوو لە فیلیپ دولارب، سکرتێری فیدراسیۆن و سێناتۆر لوی دوڤێرنوا و جەنەڕاڵ تینۆدۆر ئارفارا ئەندامانی فیدراسیۆن.

لە دیدارەکەدا شاندی میوان پێزانینیان بۆ خەبات و ماندووبوون و قوربانیدانی سەرۆک بارزانی و پێشمەرگە و گەلی کوردستان هەبوو، جەختیان لە بەردەوامیی دۆستایەتی و پەیوەندی و برایەتیی نێوان گەلی فەڕەنسا و گەلی کوردستان کردەوە.
هەروەها بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی خەباتی پێشمەرگە و فراوانکردنی پەیوەندی نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەڕەنسا کۆمەڵێک بیرۆکە و پێشنیاریان خستەڕوو.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆک بارزانی دۆستایەتیی نێوان گەلی کوردستان و گەل و حکوومەتەکانی فەڕەنسا بە مێژوویی و دێرین وەسف کرد و وێڕای ئاماژەدان بە چەندین نموونەی مێژوویی و سەردانی سەرۆک هۆڵاند و سەرۆک ماکرۆن، سوپاسی گەل و دەوڵەتی فەرەنسای کرد کە هەمیشە پاڵپشت و دۆستێکی گەورەی گەلی کوردستان بوونە.

Top