ئافره‌تانى هه‌ولێر چاویان له‌ نازناوه‌

ئافره‌تانى هه‌ولێر چاویان له‌ نازناوه‌

ئافره‌تانى هه‌ولێر چاویان له‌ نازناوه‌
تیپى فوتساڵى ئافره‌تانى هه‌ولێر پاڵه‌وانى وه‌رزى ڕابردووی خولى فوتساڵى نایابی كچانى یانه‌كانى كوردستان، ئه‌مساڵیش به‌ پێكهاته‌یه‌كى تۆكمه‌ى پڕ له‌ یاریزانى ئه‌ستێره‌ ده‌یه‌وێت شه‌ڕى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته‌ بكات و ناوى خۆیان و شاره‌كه‌یان له‌ مێژووى كوردستان به‌ گه‌وره‌یی بهێلنه‌وه‌، تیپه‌كه‌ له‌ دوو یارى ڕابردوو خوله‌كه‌ سه‌ركه‌وتنى تۆماركردوه‌، له‌ كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كه‌می خوله‌كه‌ش ئافره‌تانى هه‌ولێر شان به‌ شانى هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى زاخۆ و دووكان و زانكۆی سه‌لاحه‌دین شه‌ڕى به‌ده‌ست هێنانى ئه‌نجام ده‌كات، له‌باره‌ى بارودۆخی تیپه‌كه‌ش مه‌زن محه‌ممه‌د بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئاماده‌كارییه‌كانمان زۆر باش و چاومان له‌وه‌یه‌ بۆ سێیه‌م جار و دووه‌م ساڵ له‌ سه‌رك جامه‌كه‌ بگه‌رێنه‌وه‌ پایته‌ختى كوردستان به‌و ئامانجه‌ش هاتوینه‌ بۆ ناو خوله‌كه‌ به‌ روحیه‌ته‌ش یارى ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئه‌نجامى گه‌وره‌ به‌ده‌ستبهێنین، گوتیشى" پلانمان هه‌یه‌ سه‌رجه‌م یارییه‌كان به‌ سه‌ركه‌وتن كۆتایی پێبهینین، گوتیشى" هیچ گرفتێكمان نییه‌ له‌ رووى یاریگا و مووچه‌ و گرێبه‌ستى یاریزانان، ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌كه‌مان پابه‌ندی رێكه‌وتنه‌كان بووینه‌، ساڵ به‌ ساڵ خول زیاتر نه‌كرێته‌وه‌ یاریزان به‌ره‌وو نه‌مان ده‌ڕوات، چونكه‌ یاریزانان ده‌چنه‌ پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیری و ته‌مه‌نیان زیاتر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ساڵانه‌ سێ خول بكرێته‌وه‌ یاریزانى زیاتریش دروست ده‌بێت، ئه‌مساڵ كۆمه‌ڵه‌كان چوار تیپى به‌هێزى تێدایه‌ و سه‌رجه‌م یانه‌كان كێبڕكێ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته‌ ده‌كه‌ن له‌ خوله‌كه‌، تیپه‌كه‌مان به‌هێزه‌ و پڕه‌ له‌ یاریزانى به‌توانا هه‌موویان به‌ روحیه‌تى به‌رز مه‌شقه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئاست و ئه‌نجامى گه‌وره‌ به‌ده‌ست بهێنین.
كارزان كانه‌بی

Top