ئەندازیاری خانووی ڕەش

ئەندازیاری خانووی ڕەش

ئەندازیارێكی هیندی لە وڵاتی كۆریا سەیرترین خانووی دروست كردووە، كە سەراپای ڕەنگی ڕەش كراوە، دیمەنی ژوورەوەی وەك دیمەنی ئاسمان و بۆشاییگەری وایە. ئەو پرۆژەیە لەلایەن ئەندازیارێك بە ناوی (ئاسەف خان) دروست كراوە، بە ناوی (هیۆندای پاڤیلۆن)ە، دەكەوێتە شاری بیۆنیگ شانگ، بە تاریكترین خانوو دادەنرێت، بە تۆخترین ڕەنگی ڕەشیش بۆیە كراوە، كە (3500) ملیمەتر دەبێت و لە تاڵە موویەكی مرۆڤ باریكترە، لە ماددەیەكی نانۆ كاربۆنی ڕەش دروست كراوە و پێ دەگوترێت (Vantablack VBx 2)، لە توانایادا هەیە لە (99%)ی ڕووناكی بمژێت و نەهێڵێت ڕەنگدانەوەی هەبێت.

 

Top