ئایا قاوە ئەگەری نەخۆشیی شەكرە كەم دەكاتەوە؟

ئایا قاوە ئەگەری نەخۆشیی شەكرە كەم دەكاتەوە؟

لە چەند لێكۆڵینەوەیەكدا هاتووە كە خواردنەوەی قاوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەم كەم دەكاتەوە، هەروەها دوایین لێكۆڵینەوە كە لە سوید ئەنجام دراوە، گەیشتووەتە ئەوەی كە تەنیا قاوەی فلتەركراو ئەم ئامانجە دەپێكێت. توێژەران ئەمەیان ڕوون كردووەتەوە كە ڕۆژانە خواردنەوەی 2-3 كوپ قاوەی فلتەركراو ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەم تا ڕێژەی 60% كەم دەكاتەوە، هەروەها خواردنەوەی قاوەی كوڵاو یان كوڵاندنی دەنكی وردكراوی درشتی قاوە هیچ كاریگەرییەكی نییە لەسەر ئەگەری تووشبوون یان ئەگەری كەمكردنەوەی نەخۆشیی شەكرە. لە لایەكی دی، ماددەی كافائین Caffeine كە بە ڕێژەیەكی بەرز لە قاوەدا هەیە، هاندەرە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن لە ڕێگەی هاندانی دەردانی چەند هۆرمۆنێك. خواردنەوەی 2-3 كوپ قاوە ڕۆژانە كاریگەرییەكی ئەوتۆی نابێت، بەڵام خواردنەوەی بڕی زیاتری قاوە ئاستی شەكر بەرزدەكاتەوە لەوكاتەی كە هەر كوپێك قاوە نزیكەی 140 ملگم كافائین لەخۆدەگرێت.

 

 

Top