بەفری روون و سپی

بەفری روون و سپی

بەفر یان بەستەڵەك، دوو رەنگی هەیە، یەكێكیان سپیە و ئەوەی دیكەش روونە كە ناوەوەی دیارە، تا ئێستا پرسیوتە بۆچی هەندێك بەفر سپییە و هەندێكیش بێ ڕەنگە، هۆكارەكەش ئەوەیە كە بەفر بەشێوەی سپی دەردەكەوێت كاتێك ئۆكسجین و ماددەی دیكە لە پێكهاتەكەیدا هەبێت، بەڵام ئەگەر ئاوەكە گەرم بكرێت پێش بەستنی ئەوە بەفرەكە بێ ڕەنگ و ڕوون دەبێت، چونكە لە دوای گەرمكردن ئاوەكە لە ماددە پیسەكان تەواو پاك دەبێتەوە، هەروەها لە سرووشتدا زۆربەی رەنگی بەستەڵەك و بەفرەكان روون نین، بەهۆی ئەوەی كە پێكهاتەی جۆراوجۆر، یان ماددەی دیكە هەن لە نێو ئاوەكەدا، بەم چەشنە لە كاتی بەستنیدا پێكهاتەكان رەنگی بەفرەكە شێلوو یان تۆخ دەكەن، بەمەش رەنگی بەستەڵەك و شەختە و بەفر، روون نییە.

 

 

Top