پۆپجی مۆبایل چالاکییەکانی لەگەڵ کۆمپانیای بالی

پۆپجی مۆبایل چالاکییەکانی لەگەڵ کۆمپانیای بالی


پۆپجی مۆبایل چالاکییەکانی لەگەڵ کۆمپانیای بالی
یاری باتڵ ڕۆیاڵ هێزەکانی لە عێراق یەکدەخات

پۆپجی مۆبایل کە یەکێکە لە بەناوبانگترین یارییە مۆبایلەکانی جیهان، هاوبەشییەکی نوێی لەگەڵ گەورەترین خزمەتگوزاری گەیاندن و گواستنەوەی خۆراک لە ناوچەکەدا بالی لە عێراق ڕاگەیاند.

کۆمپانیای پۆپجی مۆبایل و بالی کۆبوونەوە بۆ ڕاگەیاندنی هاوبەشییەکی گەورە بە ئامانجی بەهێزکردنی پەیوەندی لەگەڵ بینەرانیان لە ناوچەکەدا.لە ڕێگەی کۆمەڵێک چالاکیی سەرنجڕاکێشەوە، کۆمپانیای پۆپجی مۆبایل بەنیازە چاکە بە کۆمەڵگەی گەشەسەندووی یاریزانە دیارەکان لە عێراق بداتەوە، کە یەکێکە لە گەورەترین بازاڕەکانی یارییە بەناوبانگەکەی باتڵ ڕۆیاڵ لە ناوچەکەدا.

بالی بە هاوبەشی دەبێت لەگەڵ پۆپجی مۆبایل بۆ ماوەی چوار ڕۆژ وەک بەشێک لە چالاکییەکە، کە لە 6ی ئازارەوە دەستپێدەکات تا 11ی ئازار، یاریزانان دەتوانن بەشداری بکەن لە چالاکییەکەی ناو یارییەکەی بالی بە چانسی بردنەوەی کۆدی تایبەتی داشکاندنی 50% بۆ خزمەتگوزارییەکانی خواردن و گواستنەوەی بالی بۆ بەکارهێنەرانی نوێ لە سەرانسەری شارە سەرەکییەکانی عێراق.

کە بالی خزمەتگوزاری تاکسی و گەیاندنی خۆراکی بە نرخێکی گونجاو هەیە، هەروەها لە ماوەی هاوبەشیەکەدا، کۆمەڵێک چالاکیی کارلێککارانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ڕێکدەخات کە پێشبڕکێی بردنەوەی خەڵاتی زیادە لەخۆدەگرێت.

و وەک بەشێک لە بانگەشەی "Baly Loadout"، ئەو کڕیارە بەختەوەرانەی کە لە بالی داوا دەکەن داواکارییەکانیان لەو شۆفێرانەوە وەردەگرن کە جلوبەرگی پۆپجی مۆبایلیان لەبەردایە. و هەواداران و یاریزانان دەتوانن پاکێجی تایبەتی Baly Loadout بکەنەوە بە گرتنی وێنەیەک لەگەڵ شۆفێرە تایبەتەکە و بڵاوکردنەوەی لە هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی تایبەتی خۆیان و تاگکردنی پۆپجی مۆبایل، کە تێکەڵەیەکی پڕ لە خۆشی لە خواردن و ئۆفەرەکانی تەکسی لەخۆدەگرێت کە خەڵکی دەتوانن بەکاری بهێنن لەگەڵ هاوڕێکانیان.
بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی سەرکێشیەکە، چالاکییەکانی بالی لەسەر زەوی دەستپێدەکات بە پەیوەندیکردنی پرۆمۆتەرەکان لەگەڵ کڕیارەکان لە چێشتخانەکان و ڕێنماییان دەکەن تا ناویان تۆمار بکەن. هەروەها چانسی گرتنی وێنەیان هەیە لەگەڵ کارمەندی تایبەتی پۆپجی مۆبایل بە جلوبەرگی پۆپجیەوە بۆ بەشداریکردن لە چالاکییەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە ژێر ناونیشانی ‘Baly Loadout’.

Top