ملوانكە جوانیت دەگەشێنێتەوە

ملوانكە جوانیت دەگەشێنێتەوە

خشڵەكانت جێگەی بایەخن و جوانیت دەردەخەن، هەردەم لە هەوڵی بەدەستهێنانی خشڵی جوان و ڕەنگیندا بە، بە هەڵبژاردنی چەند خشڵێك گۆڕانكاری لە تەواوی شێوە و جوانیتدا دەكەیت. ماركەی (سوارۆڤسكی)، سەرچاوەی چەندین خشڵ و ئێكسسواری جۆراوجۆرە، نایابترینیان بریتییە لەو كۆمەڵە ملوانكەی كە لە ژێر ناوی (راین بەو پارادایس - Rainbow Paradise)، بڵاو كراوەتەوە، جوانیی ئەو جۆرە ملوانكەیە كە هاوشێوەی پەلكە زێڕینەیە، جگە لە شێوەكەی، هەروەها هەمان ڕەنگەكانیشی وەرگرتووە، كە لە ڕێگەی شیككردنی هێماكانی ڕێگەی (ئەورۆگامی و گوڵی ئۆركیدە)ی سێ ڕەهەندی دیزاینی بۆ كراوە. بەشێكی دیكەیان لە هەمان ڕەنگی جۆراوجۆرە، بەڵام شێوەی مانگی پێوە دیارە. هەروەها گۆڕانكاری لە ڕەنگەكانیشدا پێوە دیارە، كە دەكرێت لە ڕەنگەكانی زەردی شێوەی هەنگ و شین و مۆر ڕەنگدانەوەی زیاتری پێوە دیاربێت. ئەو جۆرە ملوانكەیە، دەكرێت بۆ كاتی دەوام و زانكۆ و ماڵەوە و دەرچوونیش لە مل بكرێن، چاكترە لەگەڵ ڕەنگی جلوبەرگ ڕێك بخرێن، بەمەش مۆدێكی نایاب نیشان دەدات.

 

Top