Flat6Labs دەستپێشخەریی ‘StartMashreq’ ڕادەگەیەنێت بۆ پشتگیریکردنی خاوەنکارەکان لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەراست

Flat6Labs دەستپێشخەریی ‘StartMashreq’ ڕادەگەیەنێت بۆ پشتگیریکردنی خاوەنکارەکان لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەراست



 


Flat6Labs وەبەرهێنەری گرنگی پێشەنگی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقایە، بە فەرمی دەستپێکردنی پڕۆگرامی کارسازی StartMashreq ی خۆی ڕاگەیاند. پڕۆگرامە ناوچەییەکەی لە ماوەی دوو ساڵدا بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای دارایی نێودەوڵەتی (IFC) کە ئەندامی گروپی بانکی نێودەوڵەتی و حکومەتی هۆڵەندایە جێبەجێ دەکرێت. وەک یەکەم پڕۆگرامی لەم جۆرە،StartMashreq پشتگیرییەکی گشتگیر پێشکەش بە خاوەنکارەکان دەکات لە سەرانسەری بەشێکی فراوانی کۆمەڵگا لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەراست. بە بە ئامانجگرتنی چینی پشتگوێخراو لە ئوردن، لوبنان و عێراق- لەوانەش ژنان، پەنابەران، کەمینەکان و ئاوارەکانی ناوخۆ- StartMashreq کراوەیە بۆ ئەو خاوەنکارانەی تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 45 ساڵدایە کە بەدوای پەرەپێدانی بیرۆکە و پڕۆژە داهێنەرەکانیاندا دەگەڕێن.
پڕۆگرامەکە هەوڵدەدات دەرفەت و توانا و پشتگیری بەرفراوان پێشکەش بە سودمەندان بکات. StartMashreq بە شێوەیەکی زۆر گرنگی بەو خاوەنکارانە دەدات کە لە بواری پەروەردە، تەکنەلۆژیای دارایی ، گشتگیری دارایی، تەکنەلۆژیای چاودێری تەندروستی، کشتوکاڵ، ژینگە، و تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندیدا کاردەکەن. بە یەکەمایەتیدان بە سەرکەوتن و گەشەکردن و بەردەوامیی پڕۆژەکان لەم بوارانەدا، ئامانجی پڕۆگرامەکە هەمەچەشنکردنی دەرفەتە ئابوورییەکانە لە وڵاتانی ئامانجدار و بەشداریکردن لە گەشەپێدانی ئابووری کۆمەڵایەتی گشتی.
پڕۆگرامەکە بە درێژایی سێ ڕێڕەوی سەرەکی کاردەکات- ئەکادیمیای StartMashreq ، پڕۆگرامی پشتگیری گەشەکردن، و پڕۆگرامی فێرکردن- لە کۆتاییدا بنکەیەکی بەهێز و باشی پشتگیری بۆ خاوەنکارە داهێنەرەکان پێکدەهێنێت.
لە ڕێگەی ئەکادیمیای StartMashreq، ئەو کەسانەی کە ئاواتەخوازن کارامەیی کەسی و پیشەیی خۆیان بەهێز بکەن دەتوانن سوود لە کۆمەڵێک سەرچاوەی بەرفراوان وەربگرن، لە ماڵپەڕی www.startmashreq.com. سەکۆکە ئامرازەکانی وەک داتا و زانیاری وێنەیی لەخۆدەگرێت؛ وەک دانیشتن و سیمینار و گفتوگۆی دیجیتاڵی و کارلێککارانە بە سەرۆکایەتی سەرکردە بازرگانییە بەئەزموونەکان؛ و خولی ڕاهێنانی تۆمارکراو لە سەرانسەری بابەتگەلی تایبەتمەنددا؛ و پۆست و بلۆگەکان کە لەلایەن پسپۆڕانی سەرتاسەری ناوچەکەوە نووسراون.
لە میانی پڕۆگرامی StartMashreq Incubation کە لە چوار خولدا ئەنجام دەدرێت، بەشداربووان ئەو ڕاهێنان و سەرچاوانە وەردەگرن کە پێویستیان پێیەتی بۆ پەرەپێدانی پلانێکی بازرگانی گشتگیر و ستراتیژی گەشەکردن. و ڕاهێنەران ئامادە دەبن بۆ ڕێنماییکردنی بەشداربووان لە ڕێگەی کۆبوونەوە کارلێککارانە و یەک بە یەکەکانەوە، لە کاتێکدا دانیشتنە بەکۆمەڵەکان ڕێگە بەم خاوەنکارانە دەدات ئەزموونەکانیان بەیەکەوە باس بکەن و شارەزاییەکانیان ئاڵوگۆڕ بکەن.
بەم پێیە، پڕۆگرامی پشتگیری گەشەی StartMashreq یارمەتی بەشداربووان دەدات کە بەدوای دەرفەتی پێشکەوتوودا بگەڕێن بۆ گەشەکردن. ئەم پڕۆگرامە دەستڕاگەیشتن دەبەخششێت بە گشتی بە 20 دەستپێشخەر لە سەرتاسەری ناوچەکەدا بە زنجیرەیەک وۆرک شۆپ و کۆبوونەوە کە بەپێی ئاستەنگ و پێداویستییە ناوازەکانیان داڕێژراون، دابین دەکات. ئەم بەشداربووانە دەستیان بە تۆڕ و چالاکیە نێودەوڵەتییەکان دەگات، کە لەوێدا دەتوانن هاوبەشە نزیکەکان و کڕیاران و وەبەرهێنەران بناسن. لە هەمووی گرنگتر بەشداربووان پشتگیری یاسایی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەبێ هیچ تێچوونێک وەردەگرن.
بەرێز خواجە ئافتاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری هەرێمی IFC لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پاکستان، و ئەفغانستان، ڕایگەیاند، “کارسازان دەتوانن یاریەکە بگۆڕ کاتێک باس لە ڕەخساندنی هەلی کار و گەشەی ئابووری دەکرێت لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست. بەڵام چینی پشتگوێخراو، وەک ژنان، گەنجان و ئاوارەکان، زە‌حمەتی دەبینن تا دەگەن بەو پشتگیرییە بۆ دەستپێکردنی کاری خۆیان. شانازی دەکەم کە IFC هاوبەشی لەگەڵ Flat6Labs دەکات بۆ دەستپێکردنی پڕۆگرامی StartMashreq کە یارمەتی دەستپێشخەران دەکات بۆ بەدەستهێنانی ڕاهێنانی گرنگ و ڕێنمایی بۆ وەرگرتنی پاڵپشتی دارایی” .
لە لێدوانێکدا لەسەر دەستپێکردنی پڕۆگرامەکە، یەحیا هووری، بەرپرسی سەرەکی پڕۆگرامەکانی Flat6Labs ڕایگەیاند، “جیهانی عەرەبی، و ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بە تایبەتی، هەمیشە پڕ بووە لە گەنجانی پڕ خولیا کە ئاواتێکی گەورەیان هەیە. بەڵآم بەداخەوە زۆرێک لە گەنجانی ناوچەکەمان دەستیان بەو ئامراز و سەرچاوە و دەرفەتانە ناگات کە پێویستیانە بۆ سەرکەوتن. لە Flat6Labs باوەڕمان بە گرنگی دابینکردنی سیستەمێکی تەواوەتی پشتیوانی بۆ هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا و هەموو قۆناغەکانی پرۆسەی کارسازی هەیە، هەر بۆیە شانازی دەکەین بە دەستپێکردنی پڕۆگرامی StartMashreq کە تەواوکەری پڕۆگرامەکانی وەبەرهێنانی ئێستامانە لە ئوردن و لوبنان . لە ڕێگەی ئەم دەستپێشخەرییەوە هیوادارین بتوانین ئیلهامبەخش بین بۆ بزووتنەوەیەکی کارسازی و ئامراز و سەرچاوەی پێویست بۆ ئەم بزووتنەوەیە دابین بکەین”.
ناونوسین بۆ ئەکادیمیای StartMashreq لە ئێستادا کراوەیە بۆ سەرجەم ئارەزوومەندان لە ڕێگەی ماڵپەڕی StartMashreqەوە. ناو تۆمارکردن بۆ پڕۆگرامەکانی فێرکردن و گەشەکردن لە ئێستادا کراوەیە بۆ خاوەنکارە شارەزاکان لە سەرانسەری ئوردن و لوبنان و عێراق. بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ پڕۆگرامەکانی فێرکردن و گەشەکردن، پێویستە کەسانی ئارەزومەند و خاوەنکارەکان هەژمارێک لە ماڵپەڕی StartMashreq دروست بکەن و فۆڕمی ناو تۆمارکردن پڕبکەنەوە.
پشتگیرییەکانی IFC و حکومەتی هۆڵەندا بۆ StartMashreq دەکەوێتە ژێر هاوبەشی PROSPECTS. کە PROSPECTS هاوبەشییەکی جیهانییە کە ئامانجی باشترکردنی دەستڕاگەیشتنی کۆمەڵگە میواندارەکان و خەڵکی ئاوارە بووە بۆ خوێندن و پاراستنی کۆمەڵایەتی و کاری شایستە. ئەم هاوبەشییە لەلایەن حکومەتی هۆڵەندا سەرپەرشتی دەکرێت، کە دەزگای دارایی نێودەوڵەتی IFC و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار(ILO) و دەزگای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR)و سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNICEF) و بانکی نێودەوڵەتی کۆدەکاتەوە.

Flat6Labs دەستپێشخەریی ‘StartMashreq’ ڕادەگەیەنێت بۆ پشتگیریکردنی خاوەنکارەکان لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەراست
Top