سه‌فا هه‌ڤاڵ له كوردستان ده‌رفه‌ت به یاریزانى لاو نادرێ
سه‌فا هه‌ڤاڵ له كوردستان ده‌رفه‌ت به یاریزانى لاو نادرێ
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی زانكۆى جیهان ئه‌م وه‌رزه ئاست و ئه‌نجامى وه‌كو پێویست نییه له خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان، یانه‌كه‌ش خاوه‌ن ژماره‌یه‌ك له یاریزانى ئاست به‌رزه كه داهاتووى باش چاوه‌ڕوانیان ده‌كات، ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونى قۆناغی یه‌كه‌م ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له یاریزانان ریزی یانه‌كه‌یان جێهیشتووه، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك یاریزانى لاویش تاكو ئێستا نه‌یانتوانیوه له پێكهاته‌ى سه‌ره‌كی بوونى خۆیان بسه‌لمێنن به‌هۆى پێنه‌دانى ده‌رفه‌تى یاری كردن، له‌م باره‌شه‌وه سه‌فا هه‌ڤاڵ یه‌كێك له یاریزانه لاوه‌كانى یانه‌كه‌یه بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: له كوردستان هیچ گرینگییه‌ك له یاریزانه لاوه‌كان نادرێ له كاتێكدا وه‌رزش له هه‌موو وولاتان به‌هۆى یاریزانى لاوه‌وه به‌ره‌وپێشچووه، له‌باره‌ى ئه‌نجامى باشى تیپه‌كه‌ش ناوبراو گوتى" له سه‌ره‌تاى خول یانه‌كه‌مان تا كۆتایی قۆناغی یه‌كه‌م توانیمان ده خاڵ كۆبكیه‌نه‌وه له ئاستێكى باش دابووین، به‌ڵام به قۆناغی دووه‌م به‌هۆى ئه‌وه‌ى شه‌ش خاڵمان لێوه‌رگیراوه تووشى زه‌حمه‌تییه‌كی گه‌وره بووین هیوامان كه‌م بووه، به‌ڵكو كه‌وتووینه كۆتایی ریزبه‌ندی یانه‌كان و نزیكبوونه‌وه له دابه‌زین بۆ پله دووه‌كان، له ئێستاشدا هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌ین كه بتوانین مانه‌وه مسۆگه‌ر بكه‌ین له ریزى یانه پله یه‌كه‌كان، پلانمان هه‌یه له یارییه‌كانى داهاتوو مانه‌وه مسۆگه‌ر بكه‌ین له ریزی یانه پله یه‌كه‌كان، له باره‌ى هه‌بوونى گرێبه‌ستى تر له یانه‌كان ناوبراو گوتى" له كرانه‌وه‌ى بازاری گواستنه‌وه‌ى یاریزانان گرێبه‌ستم له یانه‌یه‌ك بۆ هات، به‌ڵام به‌هۆى هه‌ندێك كارى تایبه‌ت به ماڵه‌وه و خۆشه‌ویستم بۆ یانه‌كه كه ماوه‌ى سێ ساڵه خزمه‌تیان ده‌كه‌م مانه‌وه‌م هه‌ڵبژارد، له‌باره‌ى یارى نه‌كردنیشى وه‌كو یاریزانى سه‌ره‌كی گوتى"له كوردستان ده‌رفه‌تى یاری كردن به یاریزانى لاو نادرێ و متمانه‌یان بۆ دروست ناكه‌ن، بۆیه یاریزانه لاوه‌كانیش زیاتر تووشى ترس و دڵه ڕاوكێ ده‌بن له كاتى به‌شدارى كردن له یارییه‌كان، شایه‌نی باسه ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت به‌م یاریزانه لاوانه بدرێ توانایه‌كی زۆریان هه‌یه له داهاتووش خزمه‌ت به وه‌رزشى كوردستان ده‌كات.