گرنگیدان و گرتنەبەری ڕێكارە دروستەكانی ماكیاژ

گرنگیدان و گرتنەبەری ڕێكارە دروستەكانی ماكیاژ

ماكیاژكردن، پێویستی بە كارامەیی و لێهاتوویی هەیە، هەڵەكردنیشی زیانی بۆ پێست و جوانیت دەبێت، بۆیە پسپۆران چوار بنچینەی سەرەكییان بۆ پارێزگاری لە شێوەی برۆ داناوە، هەوڵ بدە سوود لە زانیارییەكانی ئەو چوار بنچینەیە وەربگریت كە ئەمانەن: نابێت لە كاتی ماكیاژكردن، توند و هێز بەرامبەر مووی برۆكانت بەكار بهێنیت، چونكە زیان بە ڕەگەكانی دەگەیەنێت و بەمەش جوان نایەتەوە. هەروەها پێویستە ماوەی سێ هەفتە جارێك كاری چاككاری بۆ برۆكانت بكەیت. بەكارهێنانی كرێم و پرایمەر بۆ زیندوو هێشتنەوەی برۆكانت ئەركێكی ڕۆژانەیە و پێویستە فەرامۆشی نەكەیت، وا چاكە بەر لە ماكیاژكردن یان پێش نووستن ئەو كارە بكەیت. هەروەها بەیانیان بە ئاوی شلەتێن دەموچاوت بشۆ، تا برۆكانت زیاتر بە هێز بن. ڕەنگكردنی برۆ: پێویستە ڕەنگی برۆ و قژت لە یەكتر نزیك بن، یان هاوڕەنگ بن، هەوڵ بدە ئەوەش بە ڕێگەی قەڵەم یان پۆدرەی سادە بەكار بهێنیت، هەروەها گرنگی بە بەشی ناوەوەی برۆكانت بدە ئەوەی لەلای لووت نزیكە و دواتر تەنك پاشان با زیاتر تۆختر بێت، تا شێوەیەكی سرووشتی بە برۆ و ڕەنگی قژ و ڕووخسارت بدەیت، لە شوێنی كەشی گەرمدا هەوڵ بدە جەلی لە برۆكانت بدەیت، چونكە كەشی گەرما كاریگەریی لەسەر ماكیاژەكەی سەر برۆكانت دەكات، هەروەها دەبێتە هۆی تێكچوونی شێواز و ستایلی برۆت، دانانی جەلی دەبێتە هۆكاریك بۆ جێگیركردنی داوەكانی برۆت و هەروەها پارێزگاری لە ڕەنگی برۆكانیشت دەكات.

Top