عەرەبستانی سعوودیە سێیەم فڕۆکەی هەڵگری یارمەتیی مرۆیی بۆ ئۆکرانیا نارد

عەرەبستانی سعوودیە سێیەم فڕۆکەی هەڵگری یارمەتیی مرۆیی بۆ ئۆکرانیا نارد

 

 

 

عەرەبستانی سعوودیە سێیەم فڕۆکەی کە 30 تۆن هاوکاری مرۆیی هەڵگرتبوو ڕەوانەی ئۆکرانیا کرد.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی سعوودیە "SPA"، ڕیاز سێیەم فڕۆکەیە کە 30 تۆن هاوکاری مرۆیی هەڵدەگرێت لەنێویاندا؛ ئامێری پزیشکی و شوێنی نیشتەجێبوون و مۆلیدەی بۆ ئۆکرانیا ناردووە.   

ئەم فڕۆکەیە لە فڕۆکەخانەی جاسۆنکا لە پۆڵەندا دەنیشێتەوە و لە ڕێگەی وشکانییەوە دەگەیەنرێتە خەڵکی ئۆکرانیا.

ئەمە سێیەم فڕۆکەی فریاگوزارییە كەلە ماوەی هەفتەیەکدا لە سعودیەوە بۆ ئۆکرانیا نێردراوە.

پێشتر سعودیە 2 فڕۆکەی بارهەڵگر کە 168 تۆن هاوکاریی هەڵگرتبوو بە بەهای 10 ملیۆن دۆلار بۆ ئەو ئۆکرانییانە ناردبوو کە پەنایان بۆ پۆڵەندا و وڵاتانی دیکەی دراوسێ بردبوو.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

 

 

 

Top