لە شاری هەولێر فیلمی سینەمایی (ژان) نمایش دەكرێت

لە شاری هەولێر فیلمی سینەمایی (ژان) نمایش دەكرێت

بۆ یەكەمجار لە ڕێكەوتی 19/1/2023 لە سینەما ساڵم لە شاری سلێمانی فیلمی سینەمایی (ژان) نمایشەكانی دەست پێكرد,بەڵام دواجار لەبەر ئەوەی بینەرێكی زۆری هەبوو لەسەر خواستی بینەرانی فیلمەكەو هونەردۆستانی ئەو شارە,نمایشی فیلمەكە تاوەكو ڕێكەوتی 18/2/2023 درێژ كرایەوە .

لە ئێستادا بۆ یەكەمجار فیلمی (ژان) لە شاری هەولێر دەستدەكات بە نمایشەكانی,بڕیارە سبەی پێنجشەممە ڕێكەوتی 2/3/2023 لە هۆڵی (میدیا) یەكەم نمایشی فیلمی ژان بەڕێوەبچێت .

لە شاری هەولێر فیلمی سینەمایی (ژان) نمایش دەكرێت

ئەم فیلمە لە شاری هەولێر دوو كاتی جیاوازی بۆ دیاری كراوەو لە 4ی پاشنیوەڕۆ و 8ی شەو نمایشەكانی دەستپێدەكات,هاوكات ئۆڤەرێكی تایبەت بە قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگەكان ڕاگەیەندراوە بە داشكاندنی نرخی پلیتی چوونە ژوورەوە .

شایەنی باسە..لە پەڕەی فەرمی ئەم فیلمە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە كە فیلمەكە بۆ تەمەنی خوار 13 ساڵ گونجاو نییە .

لە شاری هەولێر فیلمی سینەمایی (ژان) نمایش دەكرێت

فیلمی سینەمایی (ژان) بە هاوبەشی دوو ستافی بە ئەزموونی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و باشووری كوردستان بەرهەم هاتووە, (بورهان ئەحمەدی) و (لەیلا باغ پیرا) بە شێوەیەكی هاوبەش كاری دەرهێنانیان ئەنجامداوە و ژمارەیەك ئەكتەر و ئەستێرەی دیار تێیدا بەشدارن, هونەرمەندی دیاری كورد (ماهیر حەسەن) و شیما مەلایی و مائێدە فەزڵی و ئەفشن خدری ڕۆڵی سەرەكی دەگێڕن, هەروەها لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران كاری وێنەگرتنی فیلمەكە ئەنجامدراوە .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top