حه‌ز ده‌كه‌م بۆ كوردستان یارى بكه‌م
مه‌ست ساڵح یاریزانى تۆپى ده‌ستى یانه‌ى ئوتلێیراى نه‌رویژی
حه‌ز ده‌كه‌م بۆ كوردستان یارى بكه‌م
زۆرن ئه‌و كچه یاریزانه كوردانه‌ى كه ووڵاتانى تاراوگه نیشته‌جێن و ئاست و ئه‌نجامى گه‌وره‌یان هه‌یه له یارییه جۆر‌و جۆره‌كان، مه‌ست ساڵح یه‌كێك له كچه یاریزانه به‌تواناكانى كوردستانه كه ئه‌و هه‌ر له منداڵیه‌وه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ى له وو‌ڵاتى نه‌رویژ ده‌ژی، ئه‌و له ریزى یانه‌ى ئوتلێیرا یارى ده‌كات و خاوه‌ن ئاستێكى به‌رزى یارى كردنه له یارى تۆپى ده‌ستى، له ماوه‌ى ڕابردوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى كچانى تۆپى ده‌ستى عێراقی به‌شدارى پاڵه‌وانێتى ڕۆژئاوایی ئاسیای كرد‌و توانى ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكات، مه‌ست ساڵح له دایك بووى ساڵى 2004ى شارى ترۆندهایم-ه له وو‌ڵاتى نه‌رویژ دایك و باوكیشى خه‌ڵكى شارى سلێمانین، پێشووتر یاری بۆ یانه‌ى تیللێرى نه‌رویژى كردوه و ئێستاش له ریزى یانه‌ی ئوتلێیرا ئای ئیل یارى ده‌كات، گۆڤاری گوڵان چه‌ند پرسیارێكى ئاراسته كرد ناوبراویش وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤاری گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بی
*بۆچى له نێو ئه‌م هه‌موو یاریی جۆراوجۆره، یارى تۆپى ده‌ستت هه‌ڵبژارد؟
-چونكه له منداڵیه‌وه حه‌زم له یارى تۆپى ده‌ست بووه، زۆریش چاودێری ئه‌م یارییه‌م كردوه له تیڤیه‌كانه‌وه، هاوڕێیه‌كانم ئه‌و یارییه‌یان ده‌كرد، بۆیه منیش هاتمه ناو ئه‌م وه‌رزشه.
*گرێبه‌ستت هه‌یه له یانه‌كانى ووڵاتانى نه‌رویژ؟
- له یانه‌ى ئوتلێیراى نه‌رویژی یارى ده‌كه‌م له ته‌مه‌نى ده ساڵیه‌وه له‌م یانه‌یه‌م.
*چۆن بوو په‌یوه‌ندیت به هه‌ڵبژارده‌ى عێراقی كرد، له كاتێكدا تۆ له وو‌ڵاتى نه‌رویژ نیشته‌جێیت؟
-من له هاوینى ڕابردوو گه‌ڕامه‌وه شارى سلێمانى له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌م، له‌وێش چووم بۆ مه‌شقه‌كان له رێگه‌ى ست سازانى پورم كه سه‌رۆكى یانه‌ى ئه‌فرۆدێته، له یارییه‌كیش به‌شداربووم له‌وێیه‌وه منیان ده‌ستنیشان كرد بۆ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق.
*بڕیارت نه‌داوه بۆ یه‌كێك له یانه‌كانى كوردستان یارى بكه‌ى؟
- حه‌ز ده‌كه‌م بۆ كوردستان و عێراقیش یارى بكه‌م، به‌ڵام به‌پێى كات، چونكه من قوتابیم له وولاتى نه‌رویژ، زۆریش خۆشحاڵ ده‌بم كه یارى بۆ كوردستان بكه‌م.
*ئاستى یارى تۆپى ده‌ستى چۆن ده‌بینى له كوردستان به به‌راورد له‌گه‌ڵ وو‌ڵاتى نه‌رویژ؟
-به‌به‌راورد وو‌ڵاتى نهرویژجیاوازی هه‌یه، چونكه نه‌رویژ له ئاستى جیهانیشدا پێشه‌نگه له رووى یاریگا و گرنگیدان به یارییه‌كه، هیوادارم كوردستان و عێراقیش گرنگی به‌م یارییه بده‌ن و داهاتووى باشى هه‌بێت له‌سه‌ر ئاستى ووڵاتان.
*خه‌ونی وه‌رزشیت چیه وه‌كو كچه یاریزانێكی كورد له ئه‌وروپا؟
-حه‌ز ده‌كه‌م سه‌ركه‌وتووبم له یارییه‌كه‌م خزمه‌تى كوردستان و عێراق بكه‌م، خه‌ونی خۆم به‌دیهێناوه كه له هه‌ڵبژارده‌ى عێراق یارى ده‌كه‌م و ده‌ستكه‌وتێكى گه‌وره‌یه بۆمن.
*به‌رنامه و پلانت چیه بۆ داهاتوو؟
-مه‌شقى به‌رده‌وام بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم سه‌ركه‌وتووبم، ببمه یاریزانێكى باشتر و بتوانم بڕوانامه‌یه‌كى باش به‌ده‌ست بهێنم.
*وه‌كو كچێكى كورد چ هه‌ستێكت هه‌یه كاتێك تۆ یاریزانێكى له ریزى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق؟
-ده‌مه‌وێ لێره‌وه سوپاسى دایك و باوكم بكه‌م كه زۆر پاڵپشتیان كردم بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌مه ئه‌و ئاسته.
*به‌هیواى ئه‌وه نیت هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان دروست بكرێ و تۆش یه‌كێك له یاریزانانى ههڵبژاردهكهبیت؟
-به خۆشحاڵیه‌وه تیپێكى ئاست به‌رز دروست بكرێت بۆ كوردستان و منیش یه‌كێك بن له‌م یاریزانانه ئه‌و ئاواتى هه‌موو كوردێكه.
*یانه‌كانى ئه‌وروپا داوای یارى كردنیان لێت كردوه؟
-نه‌خێر تاكو ئێستا بۆم نه‌هاتووه من ته‌نیا له یانه‌كه‌ى خۆم له خولى نه‌رویژی یارى ده‌كه‌م.
*گرفتى وه‌رزشیی كوردستان له چى ده‌بینی؟
-نه‌بوونى یاریگاى پێویست ، دروست كردنى یاریگاى شیاو بۆ ئه‌وه‌ى یاریزانان بتوانن مه‌شقی باشى تێدا بكه‌ن،گرنگی زیاتر به تۆپى پێى ده‌درێت له چاو یارییه‌كانى تر.
*چ په‌یامێكت هه‌یه بۆ كچانى وه‌رزشكار له كوردستان؟
-هیوادارم كچانى كوردستانیش سه‌ركه‌وتووبن و بگه‌نه ئاستى كچانى ئه‌وروپا.
*ئامانجت چیه له وه‌رزش كردنت؟
-ده‌مه‌وێ مه‌شقى زیاتر بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌مه ئاستێكى به‌رز و له داهاتوودا بتوانم خزمه‌تى كوردستان بكه‌م.
*چیت ماوه له كۆتایدا؟
-زۆر سوپاس بۆ گۆڤارى گوڵان بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى یاریزانان.