هه‌ولێر له‌ نه‌جه‌فی برده‌وه‌

هه‌ولێر له‌ نه‌جه‌فی برده‌وه‌

له‌ خولی نایابی عێراقی
هه‌ولێر له‌ نه‌جه‌فی برده‌وه‌
له‌میانى یارییه‌كانى گه‌ڕى هه‌ژده‌هه‌می خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی یانه‌ى هه‌ولێر له‌ شارى نه‌جه‌ف له‌ سه‌ر یاریگاى ئه‌و شاره‌ رووبه‌ڕووى یانه‌ى نه‌جه‌ف بووه‌، له‌م یارییه‌شدا یاریزانانى یانه‌ى نه‌جه‌ف سه‌ره‌تا دوو گۆڵیان له‌ تۆڕى هه‌ولێر تۆماركرد، به‌ڵام دواتر به‌پ لانه‌كانى مامۆستا عه‌بدولقادر حوسێنی ڕاهێنه‌ر یانه‌ى هه‌ولێر خۆى رێكخسته‌وه‌ و توانی چه‌ندین هێرشى یه‌ك له‌ دواى یه‌ك بباته‌ سه‌ر گۆڵى تیپى خاوه‌ن یاریگا لم ناوه‌شدا یاریزانانى هه‌ولێر توانیان ئه‌نجامى یارییه‌كه‌ بۆ خۆیان بگۆڕن، له‌م ناوه‌شدا هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان (ره‌وا یوسف و ئه‌مجه‌دڕازی و محه‌مه‌د جه‌فال) یارییه‌كه‌ به‌ ئه‌نجامى (3-2)گۆڵ یارییه‌كه‌ ببه‌نه‌وه‌ و دواى چه‌ندین هه‌فته‌ له‌ تام نه‌كردنى سه‌ركه‌وتن، هه‌ولێر یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن و سێ خاڵى گرنگی به‌ده‌ست هێنا، بڕیاریشه‌ ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ له‌ سه‌ر یاریگاى خۆى میواندارى یانه‌ى یانه‌ى قاسم بكات.
كارزان كانه‌بی

Top