قه‌ڵادزێ چاوی له ئه‌نجامى باشتره
قه‌ڵادزێ چاوی له ئه‌نجامى باشتره
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشی قه‌ڵادزێ ئه‌م وه‌رزه له خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان به‌هیواى ئه‌وه‌یه بتوانێ ئاست و ئه‌نجامی شایسته به‌ده‌ست بهێنێ بۆ گه‌یشتن به ریزى یانه پله نایابه‌كانى كوردستان، تیپه‌كه له كۆی ئه‌نجامدانى 11 یارى خاوه‌نى 17خاڵه و له پله‌ى حه‌وته‌م دێت، یانه‌كه به‌فه‌رمى بۆ ئه‌م چه‌ند یارییه‌ى ماوه ره‌مزی ساڵحى ڕاهێنه‌رى پێشووى یانه‌ى سه‌یدسادقی كردۆته ڕاهێنه‌ر، له‌باره‌ى ئه‌م چه‌ند یارییه‌ى ماون و ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌ش بۆ یارییه‌كانى داهاتوو ره‌مزی ساڵح بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: به‌رنامه‌ى من ئه‌وه‌یه بۆ چه‌ند یارییه‌ى ماومانه تیپه‌كه چاك بكه‌م، ئه‌م تیپه له ڕووى ده‌روونییه‌وه باش نییه، جگه له‌وه‌ش كارم كردوه له‌سه‌ر روحیه‌ت و یه‌كگرتوویی تیپه‌كه ، ئامانجی ئێمه‌ش ئه‌وه‌یه كه بتوانین له ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ى یانه‌كان بمێننه‌وه، ئه‌و یارییانه‌ى ماومانه زیاتر بجه‌نگین بۆ به‌ده‌ستهێنانى سێ خاڵى یارییه‌كه بتوانین ئه‌م تیپه بگه‌ینینه ریزى یانه نایابه‌كانى كوردستان، له‌باره‌ى گرفته‌كانى یانه‌كه‌ش ره‌مزی گوتى" هیچ كێشه‌و گرفتێك له تیپه‌كه بوونى نییه‌ته‌نیا له رووی روحیته‌وه كێشه‌یان هه‌یه، جگه له‌وه‌ش گرفتى نه‌بوونى تواناى جه‌ستییان وه‌كو پێویست نییه په‌نا به‌خواى گه‌وره ئه‌و گرفته‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین تیپێكى به‌هێز دروست بكه‌ینه‌وه و ئامانجى باشترمان هه‌بێت بۆ یارییه‌كانى داهاتوو ئه‌وه‌ى له‌تواناشمان دابێت له خزمه‌تى یانه‌كه ده‌بین.
كارزان كانه‌بی