فوتساڵى دوكان ئامانجی گه‌وره‌ى هه‌یه‌

فوتساڵى دوكان ئامانجی گه‌وره‌ى هه‌یه‌

فوتساڵى دوكان ئامانجی گه‌وره‌ى هه‌یه‌
تیپى فوتساڵى یانه‌كه‌ى دوكان كه‌ سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانى ئه‌م تیپه‌ له‌ ئه‌كادیمیاى تیپه‌كه‌وه‌ په‌روه‌رده‌كراون و ئاماده‌كراون بۆ خوڵ و پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى داهاتوو، تیپه‌كه‌ به‌رده‌وام له‌ ئاماده‌كارییه‌ بۆ به‌شدارى كردن له‌ خولى فوتساڵى كچانی یانه‌كانى كوردستان كه‌ بڕیاره‌ له‌ داهاتوویه‌كى نزیك یارییه‌كانى به‌رێوه‌بچێت، دوكان له‌ گروپى یه‌كه‌م به‌به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى (ئافره‌تانى هه‌ولێر، زانكۆی سه‌لاحه‌دین، زاخۆ) یارى ده‌كات ده‌یه‌وێت یه‌كێك بێت له‌ تیپه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان بۆ قۆناغی دووه‌م، له‌باره‌ى ئاماده‌كارى تیپه‌كه‌ش تانیا ئه‌حمه‌د ڕاهێنه‌رى تیپى فوتساڵى كچانی دوكان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى:ئاماده‌كارییه‌كانمان زۆر باشه‌ و وه‌كو پێویسته‌ به‌ كۆمه‌لێك كچه‌ یاریزانانى فێرگه‌ى دوكان به‌شدارى خولى فوتساڵى یانه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ین، گوتیشى" ئامانجمان دروست كردنى یاریزانه‌ بۆ داهاتوو، گوتیشى" ئێمه‌ ئه‌كادیمیامان هه‌یه‌ به‌ به‌رده‌وامى مه‌شق و ئاماده‌كاری هه‌یه‌ ڕاهێنانمان به‌رده‌وامه‌ و په‌نا به‌خوا داهاتووش بۆ ئه‌و كچه‌ یاریزانانه‌ى یانه‌ى دوكانه‌، ده‌مانه‌وێ له‌ خوله‌كه‌ ئاست و ئه‌نجامى شایسته‌ پێشكه‌ش بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كێك بین له‌ یانه‌ ڕكابه‌ره‌كانى خولى فوتساڵى یانه‌كانى كوردستان له‌م وه‌رزه‌، خۆتان ده‌زانن خوله‌كان تیپى به‌هێزى تێدایه‌، ئه‌وه‌ى له‌ سه‌رمان بێت بۆ سه‌رخستنى تیپى كچانى دوكان ئه‌نجامی ده‌ده‌ین و بۆ ئه‌وه‌ى تیپه‌كه‌ به‌ به‌هێزى ده‌ربكه‌وێت له‌ خولى فوتساڵ، كچه‌ یاریزانه‌كانیشمان هه‌مووى یاریزانى لاون و ئێه‌ ئاماده‌یان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بۆ داهاتووش سوودی زۆریان لێبینین، وه‌كو خۆشمان به‌رده‌وام ڕاهێنانمان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بۆ سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان ئاماده‌بین.
كارزان كانه‌بی

Top