ڕواندز هه‌وڵى ئه‌نجامى باشتر ده‌دات

ڕواندز هه‌وڵى ئه‌نجامى باشتر ده‌دات

ڕواندز هه‌وڵى ئه‌نجامى باشتر ده‌دات
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشی ڕواندز له‌م وه‌رزه‌ى خولى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان له‌ قۆناغی یه‌كه‌می خوله‌كه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى چاویان له‌ ئه‌نجامى گه‌وره‌ بووه‌ له‌ خوله‌كه‌، به‌ڵام وه‌كو پێویست نه‌یانتوانى ئامانجی خۆیان له‌ خوله‌كه‌ بپێكن، له‌ قۆناغی دووه‌می خوله‌كه‌ش كارگێڕى یانه‌كه‌ بڕیارى دا به‌ هێنانى فازل عه‌باس وه‌كو ڕاهێنه‌رى تیپه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له‌م قۆناغه‌ تیپه‌كه‌ هه‌ڵستێننه‌وه‌، له‌ كۆى ئه‌نجامدانى 12 گه‌ڕیش یانه‌كه‌ خاوه‌نى 10خاڵه‌ و له‌ پله‌ى شازده‌هه‌م دێت، له‌باره‌ى بارودۆخی تیپه‌كه‌ش سه‌رهه‌د حاجی سه‌لام سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشی رواندز بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: له‌ قۆناغی یه‌كه‌م ئه‌نجامه‌كانمان وه‌كو پێویست نه‌بوو كه‌ جێگاى ڕه‌زامه‌ندی ده‌سته‌ى كارگێڕی یانه‌ و هانده‌رانى یانه‌كه‌ بێت، بۆ قۆناغی دووه‌میش یانه‌كه‌مان به‌ پلان و به‌رنامه‌یه‌كى نوێی هاتۆته‌وه‌ مه‌یدان و ئاماده‌كارى باشمان كردوه‌ و ڕاهێنه‌رێكى به‌ ئه‌زموونمان هێناوه‌ته‌ یانه‌كه‌، بۆ ئه‌وه‌ى له‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌ كه‌ یانه‌كه‌مان تێكه‌وتووه‌ سه‌ركردایه‌تى تیپه‌كه‌مانت بكات، جگه‌ له‌وه‌ش چه‌ند یاریزانێكى به‌توانامان هێناوه‌ته‌ ریزى یانه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستى باشتر كردنی ئه‌نجامى تیپه‌كه‌مان و خۆڕزگار كردن له‌ ناوچه‌ى دابه‌زین بتوانین بچینه‌ خانه‌كانى پێشه‌وه‌، كێشه‌ى ئێمه‌ش زیاترداراییه‌ كه‌ مانگانه‌یه‌ كه‌ بۆ دابین كردنى مووچه‌ى یاریزانان و خه‌رجییه‌كانمان، چونكه‌ یانه‌كه‌مان هیچ داهات و خه‌رجییه‌كی سه‌ربه‌خۆى نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ببێته‌ داهات بۆ تیپه‌كه‌مان ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ به‌ پاڵپشتى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆی سۆران و كاك هه‌ڵگورده‌ كى ئه‌وه‌ش تیمارى كێشه‌ داراییه‌كانى یانه‌كه‌مان ناكات، بۆیه‌ مانگانه‌ تووشى گرفتى دارایی ده‌بین، ئه‌وه‌ى تا ئێستا كردوومان هه‌مووى به‌ قه‌رز بووه‌ كه‌ خۆم له‌ سه‌رمایه‌داران كردوومه‌، سه‌ڕه‌ڕاى هه‌موو كێشه‌كانیشمان خۆم و ستافه‌كه‌م رێگه‌مان نه‌داوه‌ تیپه‌كه‌ په‌كی بكه‌وێت به‌ پێى توانا كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ركردوون به‌لێنیش ده‌ده‌ین یانه‌ى ڕواندز بكه‌وێته‌ سه‌ر پێى له‌ یارییه‌كانى داهاتوو ئاست و ئه‌نجامى باشتر پێشكه‌ش ده‌كه‌ین.
كارزان كانه‌بی

Top